یەبەشە/ یەژەشە و کەسوکاری گیانبەختکردووان لەسەر مەزاری شەهیدان کۆبوونەوە

فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری گیانبەختکردووان مەزارگەی گیانبەختکردوانیان بەسەر کردەوە.

فەرماندەیی یەکینەکانى بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانى ژنانى شەنگال (یەژەشە) لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری گیانبەختکردووان لە ١٧ی ئاب لە مەزارگەی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش کۆبوونەوە و یادی گیانبەختکردوانی شەنگالیان بەرز راگرت.

فەرماندەیی یەبەشە / یەژەشە سەرلەبەیانییەکەی لە مەزارگەى شەهیدان پێشوازییان لە دایکانی گیانبەختکردووان کرد. دوای پێشوازیکردن لە دایک و بنەماڵەکان چوونە شوێنی کۆبوونەوەکە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هێزدا شەنگالی فەرماندەی یەژەشە قسەی کرد. هێزدا بەخێرهاتنی دایکانی کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە و بەرخۆدانی دایکان و ژنانی ئێزدی و هەموو گیانبەختکردووان کە گەیشتوونەتە کاروانی شەهیدان.

هێزدا شەنگالی باسی دەستپێکردنی بەرخۆدانی کرد و سوپاسی ئەو هێزانەی کرد کە لە سەرەتای فەرماندا شەنگالیان پاراست.

دوای قسەکردنی هێزدا شەنگالی، مەزڵوم شەنگالی بەناوی فەرماندەیی یەبەشە / یەژەشە قسەی کرد و سوپاسی دایکانی کرد.

مەزڵوم شەنگالی سەرنجی ڕاکێشایە سەر بایەخی تێکۆشانی دایکان و وتی: "ئێمە قەرزاری دایکانی خۆمانین، هەبوونمان، مێژوومان، کەلتوور و پێشکەوتنمان، دایکمانن".

دوای قسەکانی مەزڵوم شەنگالی، دایکان و بنەماڵەی شەهیدان لەگەڵ شەڕڤانان چوونە سەر گۆڕستانی شەهیدان و سەردانی یەک بەیەکی گۆڕەکانیان کرد و دوعایان کرد.

دوای سەردانی گۆڕستان، لەلایەن فەرماندەی یەژەشەوە خواردن درا و کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت