یەرەکە: رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ راستییەکان پەردەپۆش دەکات

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، رژێمى داگیرکەری ئێران بە بانگەشەى درۆ راستییەکان پەردەپۆش دەکات.

یەرەکە رایگەیاندووە، لە رۆژی ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٩ی پووشپەڕ لە هەورامان لە نێوان یەکینەیەکى هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) و گروپێک لە چەکداران و بە کرێگیراوانى رژێم شەڕ روودەدات و لەو شەڕەدا زیان بەر دوژمن کەوتوە و کوژراو و برینداریان هەبووە، بەڵام هێزەکانى یەرەکە بێ زیان بوون.

یەرەکە راشیگەیاندووە "رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ و شەڕی تایبەت راستییەکان پەردەپۆش دەکات و سەرجەم لێدوانی میدیاکانی شەڕی تایبەت ئێران و سێبەرەکانی سەرتاپا بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە".

دەقی راگەیاندراوەکەى یەرەکە

رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ راستییەکان پەردەپۆش دەکات

  سەر لەئێوارەی، ٢٠ی مانگی شەممەی رابردوو لە ناوچەی هەورامان تەخت، لە نێوان یەکینەیەکی گەریلاکانی یەرەکە لەگەڵ گرووپێکی چەکدار و بەکرێگیراوی رژێمی داگیرکەری ئێران تێکهەڵچوون روودەدات.

سەر لەئێوارەی،٢٠ی مانگی شەممەی رابردوو لەناوچەی هەورامان تەخت، نێوان یەکینەکی گەریلاکانی یەرەکە لەگەڵ گرووپێکی چەکدار و بەکرێگیراوی رژێمی داگیرکەری ئێران تێکهەڵچوون روودەدات. یەکینەیەک لە هەڤاڵانمان لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، بە بۆسەی هێزە داگیرکەرەکانی رژێم دەزانن و لەگەڵ ئەو هێزە بەکرێگیراوە تێکهەڵچوون روودەدات. لەتێکهەڵچوونەکەدا زیانێک بە هەڤاڵانمان ناگات و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. بەڵام لە چەکدارانی دۆژمن کوژراو و بریندار هەیە کە ژمارەکەیان نەزانراوە. بۆیە رژێمی داگیرکاری ئێران بە بانگەشەی درۆ و شەڕی تایبەت راستییەکان پەردەپۆش دەکات و سەرجەم لێدوانی میدیاکانی شەڕی تایبەت ئێران و سێبەرەکانی سەرتاپا بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە.

لەبەردەوامی داگیرکاری و هێرشی هاوبەشی داگیرکارانی کوردستان، رۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگ کاتژمێر ١١.٣٠ هەتا ١٢.٣٠ی شەو و سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە کاتژمێر ٠٤.٣٠ تا ٠٨.٣٠ی سەر لەبەیانی فڕۆکەی سیخۆریی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەر چیاکانی ئاسۆس دا سووڕاوەتەوە.

ر.م