یەرەکە ناسنامەی ٤ گریلای شەهیدی لە جوانڕۆ بڵاوکردەوە
یەرەکە رایگەیاند، لە ٧ی تەمموز / ١٦ی پووشپەڕ لە هەرێمی جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ گەریلا شەهید بوون.
یەرەکە رایگەیاند، لە ٧ی تەمموز / ١٦ی پووشپەڕ لە هەرێمی جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤ گەریلا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە مانگی تەمموز لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لە هەرێمی جوانڕۆ لە شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستەیەک لە گەریلاکان لە کاتێک بە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان دەکەونە بۆسەی هێزی کۆنترا و جاشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یەرەکە رایگەیاند، بەپێى راگەیاندنەکانى رژێمى ئێران لە شەڕەدا لە سەرەتای مانگی تەمموزدا بە لانیکەمەوە کۆنترا جاشێک کوژراوە و ٢ی تریش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەم شەڕە رژیمی ئێران هاتوچۆی لەم هەرێمەکەدا قەدەغە کردووە و هێزی تایبەتی خۆی لە کرماشان بردووەتە ناوچە کە و دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە.
یەرەکە رایگەیاند، لەم ئۆپراسیۆنەدا ٤ گەریلا بە ناوەکانی؛ ئەرسەلان حەسەنی بە نازناوی بۆتان سپیران، محەمەد موحەمەدی بە نازناوی فەرهاد زرێبار، رەهبەر ئودونگیت بە نازناوی مەمیان هەزرۆ و ئدریس شەریفی بە نازناوی رزگار زەڕنەیی قارەمانانە بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.
لە راگەیاندراوەکەى یەرەکەدا هاتووە "دوژمن بە شێوەیەکى تایبەت بۆ ماوەچى چەندین رۆژ لەو ناوچەیى جوانڕۆ هەموو جۆرە هاتووچۆیەکى قەدەغە کرد، بۆ ئەوەش ئێمە لەبارەى ئۆپەراسیۆنەکەوە ئەنجامێکى روونمان لە بەردەستدا نییە. لەبەر ئەوەش سەرەتا داواى لێبوردن لە گەلی وڵاتپارێزمان، بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانەکەیان بەرز رابگرین و تۆڵەی ئەو شەهیدانە بکەینەوە".
لە راگەیەندراوی یەرەکە سەبارەت بە کەسایەتیی گەریلای شەهید راگەیەندرا:
بۆتان سپیران
هەڤاڵمان بۆتان سپیران لە ساڵی ١٩٨٢ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ورمێ لە دایکبووە. لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بووە و لە زۆر ناوچەدا بەشداری ئەرک و تێکۆشان بووە. بە دڵ و گیان و فیداکاری بەشداری خەباتەکانی رێخستن بوو. هەڤاڵ بۆتان سپیران لە هەر جێگایەک پارتیمان ئەرکداری کردبێت بە بێ دوو دڵی و بە فیداکاری چووەتە سەر ئەرکی خۆی و بە سەرکەوتووییەوە ئەرکەکەی ئەنجام داوە. هەڤاڵ بۆتان سپیران لە خنێرە هەتا حەفتانین، لە مەریوان هەتا جوانڕۆ لە زۆر لە گۆڕپانی تێکۆشاندا بەشدار بووە. سەرەڕای ئەوەی کە هەڤاڵ بۆتان لە ئاستی بەڕێوەبەری ئەیالەت دایە بۆ خەباتێکی رێکخستنی چووە بۆ جوانڕۆ. هەڤاڵ بۆتان سپیران تا رۆژی شەهادەتی خۆی بە قارەمانی تێکۆشانی کرد و گەیشتە ئاستی شەهادەت.
فەرهاد زرێبار
هەڤاڵ فەرهاد زرێبار لە ساڵی ١٩٩٣ لە گوندی لەنجاوای سەر بە مەریوان لە دایکبووە. لە تەمەنی گەنجیدا بەشداریی بزووتنەوەی ئازادی دەبێت و لە ماوەیەکی کورت دا ئەرکی پێشەنگایەتیی و هەڤاڵانەی خۆی گرتە ئەستۆ و رووی لە گۆڕەپانەکانى تێکۆشان کرد. هەڤاڵ فەرهاد زرێبار بە هەڵوێستی ئاپۆیی و فیداکاریی خۆی هەم لەلایەن هەڤاڵان و هەم لەلایەن گەلەوە زۆر خۆشەویست بوو. هەڤاڵ فەرهاد زرێبار نموونەیەک لە پاکی و درووستی بوو. هەموو کاتێک هێڵی ئاپۆیی بۆ خۆی بە بنەما دەزانی و تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆی تێکۆشانی کرد و بەشداری کاروانی شەهیدان بوو.
مەمیان هەزرۆ
هەڤاڵ مەمیان هەزۆ لە ساڵی ١٩٩٣ لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ناوچەی هەزۆ لە ئامەد دایکبوو. لە تەمەنی گەنجیدا رێخستنی ناسی و بەشدای خەبات دەبێت. بە گرێدان و باوەڕی بێهاوتای خۆی بە سەرۆکایەتی و تێکۆشان لە ماوەیەکی کورت دا پێش کەوت و بوو بە گەریلایەکی نموونە. لە بەرامبەر کرداری دوژمنی داگیرکەر، هەڤاڵ مەمیان قین و نەفرەتێکی زۆری لە هەمبەر دوژمنان هەبوو، بۆیە هەموو کاتێک دەیخواست لە بەرە و هیڵی پێشەوە بەشداری کار و تێکۆشان و چالاکییەکان بێت. هەڤاڵ مەمیان هەزۆ لە ساڵی ٢٠١٤ روو لە رۆژهەڵات دەکات و ماوەیەکی درێژ کار و خەبات دەکات. هەڤاڵ مەمیان هەزۆ بە هەڵوێستی تۆڵهەڵدەری خۆی لە بەرانبەر دوژمنان بە سەربەرزی تێکۆشانی کرد و بەشداری کاروانی شەهیدانی نەمر بوو.
رزگار زرنەیی
هەڤاڵ رزگار زەرنایی لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. دوژمنی داگیرکەر لە کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین کردەوەی پیس و سیاسەتی تواندنەوە بەڕێوە دەبات. لە دژی گەنجانی کورد، بۆ ئەوەی خۆیان نەناسن و لە ناسنامەی خۆیان دوور بکەونەوە هەموو جۆرە کارێکى قێزەون ئەنجام دەدات. هەڤاڵ رزگار زەرنایی لە تەمەنی گەنجیی دا لە بەرامبەر ئەم کردەوانەی رژیم و سیاسەتەکانی دوژمن سەرهەڵدەدات و دەست بە لێکۆڵین و گەڕان دەکات. بە پاکی و دروستی لە دواى لێکۆڵینەوەکانى و بە کەسایەتى و هەڵوێستى سەرهەڵدێربوونی بە بێ دوودڵی بەشداری بزووتنەوەی ئازادی دەبێت. بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە ملیتانان و جەنگاوەران و هەڤاڵانی راستی سەرۆکایەتی بە دڵ و گیان بەشداری خەباتەکانی پارتی دەبێت. بە هۆی رووخۆشی و رووگەشیی خۆیەوە زۆر زوو لە دڵی هەڤاڵان جێگای دەبێتەوە و داخواز و پێداگریی هەڤال رزگار هەمووکاتێک ئەوە بوو، کە هەموو کاتێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەری دوژمنانی قڕ کەر شەڕ بکات، بۆیە لە ماوەیەکی کورتدا چوو بۆ رۆژهەڵات و تا دوایین ساتی ژیانی خۆی بە هەڵوێستی ئاپۆیی لە بەرامبەر دوژمنانی قڕکەر تێکۆشانی کرد و شەهید بوو.
هەر چوار هەڤاڵمان بە درووستبوون و فیداکاریی خۆیان هەموو کاتیک پێشەنگایەتیان کرد. دەیانزانی کە هەتا دوژمنی داگیرکەر لە رۆژهەڵات هەبێت ناتوانن ژیانێکی ئازاد و واتادار بژین. بۆیە روویان لە بزووتنەوەی ئازادی و چیاکانی کوردستان کرد. بۆ پاراستینی نرخی گەلەکەیان، لە بەرزترین ئاستدا خۆیان بەرپرسیار دەزانی، بۆیە هیچ کاتێک لە هەڵوێستی ئەم چوار هەڤاڵەدا دوو دڵی بوونی نەبوو. هەموو کاتێک بە پێداگرییەوە دەڕۆیشتنە قورسترین و سەخترین گۆڕەپانەکان و بیر و رامانی رێبەر ئاپۆیان بۆ گەلی خۆیان دەبرد. ئەم هەڤاڵانە لە بەرامبەر کردەوە و داگیرکارییەکانی دوژمن تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆیان شەڕیان کرد و گەیشتنە ئاستی شەهادەت.
سەرەتا سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهید و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. باش دەزانین کە گەلەکەمان لە شەهیدی خۆی خاوەنداری دەکات و بۆ گرتنی تۆڵەی شەهیدانی قارەمانمان لە سەر رێگای شەهیدان دا دەبین. ئێمەش وەکوو گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خاوەنداری لە رەنج و نرخی ئەو هەڤاڵانە، ئاڵایەک کە پێمانیان داوا تا دوایین ساتەکانی ژیانمان بەرز رایدەگرین."
ژ.ت