یەرەکە پەیوەندیی بە پێکدادانەکانی وشکەڵانەوە نییە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) لەبارەى پێکدادانەکەى گوندی وشکەڵانى مەریوان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هیچ پەیوەندییەکان بەو پێکدادانەوە نییە.

لە راگەیاندراوەکەى یەرەکەدا هاتووە:

"لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە گوندی وشکەڵانی سەر بە مەریوان شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزێکی چەکدار و سوپای پاسداران ڕوویدا. لە پێکدادانەکەدا وەکو دەوترێت، کوژراو بریندار هەیە. هەروەها لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەوڵ دەدرێت بەو شێوەیە نیشان بدرێت، کە ئەو پێکدادانە لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە- YRK) و هێزەکانی ڕژێمی ئێران ڕوویداوە، بەڵام ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو ڕووداوەوە نییە. ئێمە وەکو تەڤگەر، ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە ڕوودەدەن، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین".

ژ.ت