یەرەکە: ڕژێمی داگیرکەری ئێران شەڕی دەرونی دژی گەل بەڕێوەدەبات

یەرەکە ڕایگەیاند، لەمدوایانەدا ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە چوارچیوەی شەڕی تایبەتدا دەستی بە هێرشیکی فراوان دژی گەلی کورد کردووە و بەو رێبازە هەوڵ دەدات هێز و ئیرادەی گەلی کورد پارچە بکات و بە بەکارهێنانی ئامێر و تەکنیک خۆی بەهێز نیشان بدات.

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە – YRK) رایگەیاند، لەمدوایانەدا ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا دەستی بە هێرشیکی فراوان دژی گەلی کورد کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە:

لە ١ی ئەیلول دا / ١٠ی خەرمانان دەولەتی داگیرکەری ئێران چیای شاهۆی تۆپبارانکرد. لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیەشیت، بەڵام زیان بە باخ و باخچەی هاووڵاتییان گەیشت.

لە ١٢ی ئەیلولدا / ٢١ی خەرمانان لە دیواندەرە لە گوندی دڕەگەوان لە دەوروبەری بەردی سپی رژێمی داگیرکەر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و هەرێمی مزگەوتی میرزایان تۆپبارانکرد.

هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و تورکیا لە ئاسۆس و پێنجوین لە ڕێگەی فڕۆکەکانییانەوە دەستیان بە کەشفی ناوچەکە کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەلاتی کوردستان هەوڵ دەدات لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیانەوە شەڕێکی دەروونی دژی گەل و هێزەکانمان بەرێوەببات.

ژ.ت