یەرەکە: گەریلا لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامى هێڕشەکانى دوژمن دەداتەوە
یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لەبارەى وەڵامی گەریلا بۆ هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هێزەکانیان رایگەیاند، گەریلا لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکانى دوژمن دەداتەوە.
یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لەبارەى وەڵامی گەریلا بۆ هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هێزەکانیان رایگەیاند، گەریلا لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامی هێرشەکانى دوژمن دەداتەوە.
ناوەندی راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لەبارەى ئۆپەراسیۆنەکانى رژێمى ئێران بۆ سەر هێزەکانیان لە ناوچەى کۆساڵان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى یەرەکە
گەریلا لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامى هێرشەکانى دوژمن دەداتەوە
دەوڵەتى فاشیستیى ئێران ماوەیەکە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە بەرامبەر هێزەکانمان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدات زیان بە گەریلاکانمان بگەیەنێت. لەو چوارچێوەیەشدا لە ٢٦ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٤ی گەلاویژ دا لە ناوچەى کۆساڵان-ی سەر بە هەورامان لە بەرامبەر هێزەکانمان دا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لەو ئۆپەراسیۆنەى دوژمندا و لەوێ پێکدادانێکى بچووک روویدا. هەرچەند هەڤاڵانمان هەوڵ دەدەن لەگەڵ دوژمندا بەر یەک نەکەون، بەڵام هێزەکانمان لە چوارچێوەى خۆپاراستندا وەڵامى هێرشەکانى دوژمن دەدەنەوە. لەوێش دوژمن کوژراو و بریندار هەبوو.
هەر چەند دوژمن لە راگەیاندراوەکانى خۆیدا باسی کوژرانى یەک کەس دەکات، بەڵام ئەوە راست نییە و لەبەر ئۆپەراسیۆنەکە ژمارەى کوژراوان و بریندارانى دوژمن روون نییە. هەر خۆیان لە دواى ئۆپەراسیۆنەکەیان و بێ ئەنجام پاشەکشەیان کرد و دوژمن دەستدەکات بە هاوەنبارانکردنى ناوچەى کۆساڵان-ی سەر بە هەورامان. بەو هۆیەوە زەوی و زاری هاووڵاتییان و لەوەڕگەى ناوچەکە ئاگری تێبەردەبێت و زیانى ماددیى لێدەکەوێتەوە. هەموو هەڤاڵانمان بە سەلامەتى گەیشتوونەتەوە شوێنى خۆیان.
هەروەها فڕۆکە چاودێرییەکانى دەوڵەتى فاشیستیی تورک ماوەیەکى دوور و درێژە بەسەر ئاسمانی ناوچەى ئاسۆس دا دەسوڕێنەوە و دوایین سوڕانەوەکانیشیان بەسەر ناوچەى ئاسۆس دا لە رۆژانى ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٣ و ٤ و ٥ی گەلاوێژدا بوو.
ر.م