یەپەسە داوای بەرخودان و خاوەنداریکردن لە عەفرین دەکات

یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل-یەپەسە، لە ۳مین ساڵیادی بەرخۆدانی خۆسەریەکان باکوری کوردستاندا، داوای بەرخۆدان و خاوەنداری لە عەفرین دەکات.

 

کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل-یەپەسە، لە ۳ مین ساڵیادی بەرخۆدانی خۆسەریە دیموکراتییەکانی، گەڤەر، شرنەخ، نسێبینی باکوری کوردستاندا، لێدوانێکی نوسراوی داوە و تیدا وێڕای ستاییشی بەرخودانەکە هاتووە: " لە کەسایەتی شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریەکاندا، تەواوی شەهیدانی ئازادی بەبیر دەهێنینەوە، پەیمانییان بۆ تازە دەکەینەوە درێژە پێدەری ڕێبازەکەیان بین و ئامانجەکەیان بهێنینە دی".

یەپەسە، ڕایگەیاندوە: " کاتێک لە شارەکانی باکوری کوردستان خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی ڕاگەیەندران،  ئیدی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کەوتە هێرشکردن و سیاسەتی پاکتاوکردن و لەناوبردنی دژی کوردان وەگەڕ خستەوە".

کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل-یەپەسە، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ عەفرینیش ڕایگەیاندوە: " 
دۆخی عەفرین ئەو ڕاستییەی نیشان دایەوە کە ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریەکان و بەرخودانەکەیان چەند لە کات وساتێکی گونجاو و مێژووییدا بووە و بڕیار و کردەیەکی ڕاست و دروستیش بووە. هاوکات سەلماندیشی ئەوەی کە لە گەڤەر، نسێبین و شرنەخ بەرخودانی بۆکرا و پارێزرا، هەمان شت بوو کە دوێنێ لە کۆبانی و گرێسپی و ئەمڕۆ لە عەفرین دەکرێت. ئەمڕۆکەش ئەو بەرخودان و بەرگریەی کە لە عەفرین دەکرێت، بە واتای بەرگریکردن لە باکوری کوردستانیش دێت. دەبێت بشزانرێت، ئەو بۆمبانەی بەسەر عەفریندا دەبارێندرێن، لە هەمان کاتدا بەسەر باکوریشدا دەبارێندرێن. بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لە هەموو جەوانان، ژنان و سەرجەم گەلی کورد و دۆستانی دەکەین، با خاوەنداری لە عەفرین بکەن و لە بەرخۆدانەکەیدا جێبگرن".

 
هـ.هـ