یەکینەکانی تۆڵە ئاماری چالاکیەکانیان لە ماوەی مانگێکدا ئاشکرا کرد

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانس، شەهید ساڤاش ئەحمەد و شەهید باران دەرسم، ئاماری چالاکیەکانی مانگی تەمووزیان ئاشکرا کرد کە لە ٧ شار ئەنجامیان داوە.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانس، شەهید ساڤاش ئەحمەد و شەهید باران دەرسم لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە سیاسەتی ئێستای دەوڵەتی تورک بریتیە لە 'سیاسەتی قڕکردنی کورد' و راشیگەیاند، هەر هێرشێکی دوژمن بۆ سەر هەر کوردێک یان کۆمەڵگاکەمان، بۆ ئێمە هۆکاری راپەرین و تۆڵەکردنەوەیە.

یەکینەکانی تۆڵە رایانگەیاند، ئەوان لە مانگی تەمووزدا لە شارەکانی وان، ئامەد، ئێلح، بەدلیسن، ئەدەنە، مێرسین و ئەستەنبول چالاکیان ئەنجامداوە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، لە شاری وان ١٤ چالاکیان ئەنجامداوە کە یەکێکیان لە ١٩ی تەممووز بە چەکی سوک لە دژی قەرەقۆڵێکی هێزە ئەمنیەکان بووە لە گەرەکی یەنی لە ناوچەی ئارموش. هاوکات لە ٢٤ی تەمموزدا لە کۆڵانی کورتولوشی ناوچەی ئارموش لە دژی ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک کە وەکو دەورەیە دەگەڕان، بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامداوە.

هاوکات لە ئامەدیش ١٤ چالاکیان ئەنجام دراون کە چەند چالاکیەکیان بەم شێوەیەن:

-١٥ی تەمموز لە کۆڵانی سەنتوی ناوچەی باغلاری ئامەد لە دژی دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی پۆلیسی تورک لە جۆری ئوڕال چالاکی ئەنجامدران.

-١٥ی تەمموز لە نزیک خوێندنگەی ناوەندی فارقین لە گەڕەکی کۆناکی ناوچەی فارقینی ئامەدیش لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی هێزەکانی پۆلیس بە بۆمبی دەستی چالاکیەک ئەنجام دراوە. بە پێی زانیاریەکانیان ٢ پۆلیس لەو چالاکیەدا بریندار بوون.

لە راگەیێنراوەکەدا هەروەها باس لەوەش کراوە کە لە شاری ئێلحیش ٤ چالاکی ئەنجام دراون کە یەکێکیان لە ناوەندی شارەکە لە دژی مۆڵێک ئەنجام دراوە و مۆڵەکە بە تەواوەتی لەناو چووە.

هاوکات لە ٩ی تەمموزیشدا لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس لە دژی ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پۆلیس لە جۆری رانجەر چالاکیەک بەڕێوە چووە و ئۆتۆمبیلە سەربازیەکە بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.

لە ئەدەنەش لەو ماوەیەدا ٤ چالاکی ئەنجام دراون کە یەکێکیان لە ١٦ی تەمموز لە ناوچەی پۆزانتی ئەنجام دراوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ئۆتۆمبیلێکی هێزە سەربازیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تێکشکێنراوە.

لە مێرسینیش ٢ چالاکی و لە ئەستەنبولیش زیاتر لە ٢٠ چالاکی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دراون.

بە پێی راگەیێنراوەکە، لە ئەستەنبول لە بەرواری نێوان ١ بۆ ٦ی تەمموز لە ناوچەکانی کادکۆی، باغجلار و ناوچەی ئەیوب ئۆتۆبوسێک و شەش ئۆتۆمبیلی فاشیستان سووتێنراوەن. لە ١٧ی تەمموزیش ٣ ئۆتۆمبیلی فاشیستان لە ناوچەی کارتال و هەمان رۆژ ٤ ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پۆلیسی بە چالاکیەک سووتێنراون.

ئێوارەی ٢٩ی تەمموزیش لە ناوچەی کوچوک چەکمەجەی ئەستەنبول کە ناوچەیەکی سەربازیە، چالاکیەک ئەنجام دراوە.

ز.ش