یەکێتی ئەمڕۆ بڕیار دەدات لەسەر بەستنی کۆنگرە

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان لە ئێستادا لە کۆبوونەودایە بۆ یەکلایکردنەوەی کاتی بەستنی کۆنگرە.

لە گەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێکی کەم  ماوە بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان بەڵام جارێکی دیکە پرسی کاتی کۆنگرە لە گفت و گۆدایە، وابڕیارە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەو پرسە یەکلای بکاتەوە.

دوای ئەوەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبۆیەوە بریاریدا پرسی یەکلایکردنەوە و دوخواخستن یان بەستنی کۆنگرە لە کاتی خۆیدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی یەکلاییبکاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە.

پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەن لاهور شێخ جەنگی بەرپرس و کەسایەتی دیاری نێو یەکێتی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی جەماوەری یەكێتی کردوە دەڵیت:"ئەمڕۆ ئەنجوومەن بڕیارە گرینگەکە دەدات".

ڕ..ح