یەکەکانى تۆڵە لە ئامەد بۆ شەهیدانى مەخموور چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید زین ئامارا چەند چالاکییان لە ئامەد ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوی یەکەکانى تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید زین ئامارا و شەهیدانى مەخمور لەبارەى چالاکییەکانەوە هاتوە، لە ئامەد لە دژی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ١٤ی نیسان لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا لە شەقامی مەلیک ئەحمەد لە ناوچەى سووری ئامەد لەلایەن یەکەى تۆڵەى شەهیدانی مەخمور لە دژی مارکێتی ئەی ١٠١ سەر بە ئاکەپە بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئیتر مارکێتەکە سوودی بەکارهێنانى نەما و یەکەی چالاکییەکەش بە شێوەى سەرکەوتوانە چوونەتەوە بارەگاکانى خۆیان.

هەروەها لە راگەیاندراوکەدا هاتووە، ١ی نیسان لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە گەڕەکی فیسکایا لە ناوچەى یەنیشەهیری ئامەد لە دژی دەورییەکی پۆلیسەکانى تورک ٣ جار بە تەقەمەنی چالاکییان ئەنجامداوە و گورزی قورسیان لێداون.

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیسەکانى تورک دواى چالاکییەکە بە ترس و شڵەژان و شپرزەییەوە لە شوێنى چالاکییەکە هەڵهاتوون و یەکەکانى تۆڵەش سەرکەوتوانە لە شوێنى چالاکییەکە دوورکەوتوونەتەوە.

ژ.ت