٩٣١ ملیۆن تەن خواردن و خۆراک فڕێدەدرێت

لە جیهان کە لە ١٠کەس یەک کەس برسیە، لە ٦ بەشی خۆراک، بەشێک فڕێ دەدرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر گەرمبوونی زەوی دروست دەکات.

بەپێی لێکۆلینەوەیەک کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنجامدراوە، هەموو ساڵێک لە جیهاندا ٩٣١ ملیۆن تەن خواردن و خۆراک بێ ئەوەی بەکاربهێنرێتەوە فڕێدەدرێت ئەوە ١٧٪ی ڕێژەی هەموو خۆراکە لە جیهاندا.

١١٪ لە ماڵان فڕێدەدرێت

بەپێێ لێکۆلینەوەکە، بەشێکی زۆر لە ٩٣١ تەنەکە کە ساڵانە فڕێدەدرێت، لەلایەن ماڵانەوە کڕدراوە یان بەرهەم هێنراوە. بەو پێیەش ١١٪ی ئەو خۆراکەی فڕێدەدرێێت، لەلایەن ماڵانەوەیە.

راگەیەنرا کە ڕێژەی فڕێدانی خواردن و خۆراک لە چێشتخانەکاندا ٥٪ـە. ٢٪ لەلایەن فرۆشگاکانەوە فڕێ دەدرێت.

هەر کەسێک ١٢١ کیلۆ خواردن و خۆراک فڕێ دەدات

بەپێی هەمان لێکۆلینەوە، هەموو ساڵێک، هەموو کەسێک ١٢١ کیلۆ خواردن و خۆراک فڕێدەدات. ٧٤ کیلۆ لەلایەن ماڵانەوە فڕێ دەدرێت.

ڕێژەی ئەو خواردنەی فڕێ دەدرێت، ٢٣ ملیۆن بارهەڵگری ٤٠ تەنیە و ئەگەر ئەو بارهەڵگرانە لە پشت یەکتریەوە بوەستەوە، ٧ جاران دەتوانن بە دەوری جیهاندا بگەڕن.

ئەگەر خواردن فرێ نەدرێت، گازە زیانبەخشەکان ٨بۆ١٠٪ کەم دەبنەوە

لە جیهاندا کە بە سەدان کەس برسین، بە ملیۆنان مرۆڤ ناتوانن خۆیان تێر بکەن، ئەم بەهەدەردانە لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر زەویش دروست دەکات، بەپێی قسەی پسپۆڕان، بەهۆی ئەو خۆراکەی کە فرێ دەدرێت، گازی زیانبەخش دروست دەبن، واتە ئەگەر ریگری لە بەهەدەردانی خواردن و زۆراک نەکرێت، ناتوانرێت ئەو پلانانەی کە بۆ رێگریکردن لە گەرمبوونی زەوی جێبەجێ بکرێن.

١٠٪ی مرۆڤایەتی برسیە

بەپێێ راپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە جیهاندا کە ٧ملیار و ٧٠٠ ملیۆن کەس تێیدا دەژینن، ٦٧٠ ملیۆن کەس بە دەست برسیبوونەوە دەناڵێنن. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەژاری و برسیبوون زیاتر بووە. هەروەها لە جیهاندا ٣ ملیار مرۆڤیش، ناتوانن خۆیان تێر بکەن.

ف.ق