لە شەهبا تەرمی ٥ شەهید بەخاک سپێردران

تەرمی ٥ شەڕڤان کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین شەهید ببون، لە لایەن هەزاران کەسەوە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران.

لە شەهبا، هەزاران کەس بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان گرد بوونەوە. تەرمەکان لە نەخۆشخانەی ئەڤرین لە فافینی وەرگیرانەوە و بەرەو ناوچەی ئەهرەز بەڕێ کەوتن.

مەراسیمی شەهیدان بە خولەکێک رێزگرتن لە ئەهرەز دەستیپێکرد. دوای رێزگرتنەکە وتە پێشەکر کران. بەناوی شەڕڤانانەوە، باوکی شیلان حەسەن و لە بەڕێوەبەرانی کانتۆنی عەفرین نەورۆز ئەحمەد وتەیان پێشکەش کرد و یادی ئەو کەسانەیان بەرز ڕگرت کە لە بەرخۆدانەکان شەهید بوون و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەو و رادەستی بنەماڵەکان کران.

تەرمی شەهیدان بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردران.

ف.ق