چەتەکان لە عەفرین ٣ شوانیان رفاند

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە گوندی کورزێلێ لە ناوچەى شێراواى عەفرین ٣ شوانیان رفاند.

چەتەکانى بەرەى شامیى سەر بە سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى شێراواى عەفرین ٣ شوانیان رفاند.

بەپێى زانیارییەکان چەتەکان ئەو ٣ شوانەیان رفاندووە بۆ زیندانى باسوتێ، کە لە ناو خەڵکدا بە زیندانى قەڵا و ئەشکەنجە قورسەکانى ناوبانگى دەرکردووە.

ناوى شوانە رفێنراوەکان بریتین لە کاوە عادل حەج ئەواش، عەبدۆ حوسێن حوسێن و مەزڵوم عەبدۆ حەمۆ.

ر.م