چەتەکانی دەوڵەتی تورک و بنەماڵەکانیان لە جندرێس بەربوونە یەکتر

لە ناوچەى جندرێسی عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، چەتەکان و خەڵکی هێنراوی غوتەى رۆژهەڵات، بەربوونە یەکتر. دەوترێت لەو پێکدادانەی نێوانیاندا چەندین کەس کوژراون.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ناوچەى جندرێسی عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و خەڵکی هێنراوی  غوتەى رۆژهەڵات بۆ جندرێس بەربوونەتە یەکتر.

سەرچاوەکە رایگەیاند، لەو شەڕەدا چەکی قورس بەکارهینراوە و چەتەکان ژمارەیەکی زۆریان لە یەکتر کوشتوە.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، چتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تانک هێز بۆ ئەو ناوچەیە دەگوێزنەوە.

ژ.ت