لە دێرەزۆر هێرش لە بەرانبەر سەرۆک هۆزێک ئەنجامدرا

لە دێرەزۆر ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر ناسر ئەلتیرامی سەرۆکی هۆزی عگێداد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ناسر ئەلتیرامی سەرۆکی هۆزی عگێداد و بەرپرسی هێزەکانی ناوخۆی دێرەزۆر و ڕیش سپییەکانی هۆزی عگێداد بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە. هێرشبەرەکانیش هەڵهاتوون.

لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە ڕێش سپی و شێخەکانی هۆزەکانی هەرێمەکە ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بوونەتەوە و هێرشەکان بە ئامانجی تێکدانی ئارامی هەرێمەکە و ترساندنی دانیشتووانی هەرێمەکە ئەنجامدەدرێن.

ف.ق