مەزلۆم کۆبانێ لەبارەی شەهیدبوونی فەرهاد شبلی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی شەهیدکردنی فەرهاد شبلی فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، تورکیا تیرۆری دەوڵەتیی پراکتیزە دەکات و تەواوکەری ئەو کارانە دەبین کە شەهید فەرهاد هەوڵی بۆداوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.

فەرماندەی گشتیی قەسەدە لە تویتەری خۆی نوسیوویەتی: شەهید فەرهاد شیبلی ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ دامەزراندن و بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ هاوڵاتیان و پتەوکردنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

دەشڵێت: تورکیا تیرۆری دەوڵەتیی پراکتیز دەکات و شانازیی بەوەوە دەکات، کە لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سیاسەتمەدارانی کورد دەكاتە ئامانج.

فەرماندەی گشتیی قەسەدە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهید شیبلی و تێکۆشەران دەکات و دەڵێت: جەختیش دەکەینەوە کە بەردەوامین لە تەواوکردنی ئەو شتانەی، کە پێکەوە دەستمان پێکرد.

 ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك لەنزیك شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەوهۆیەوە چوار كەس شەهیدبوون و كەسێكی تریش برینداربوو.
ف.ق