هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی داگیرکاری دەستپێکردووە

 

٢٢:٥١

دوو سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون

لە نزیک گوندی عەین دیوار دوو سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئەو بەرگریکردنەی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات لە خاک و گەلی باکور و رۆژئاوای سوریا دەیکات، لە میانەی پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر، دوو سەربازی تورک و کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ناوچەکە، لە میانەی وەڵامدانەوەی شەڕڤانەکانی هێزەکانی سوریا دیموکرات بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکەی سوپای تورک و چەتەکانی، دوو سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوو کە هێشتا روون نییە ژمارەیان چەندە.

٢١:٥٤

پێکدادانێکی سەخت لە سنووری دەرباسیە لە ئارادایە

پێکدادانێکی سەخت لە ناوچەی سنووریی نزیک دەرباسیە ئێستا دەستیپێکردووە.

ئێستا پێکدادانی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات و سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ئارادایە لە ناوچەی سنووری نزیک شارۆچکەی دەرباسییە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

٢١:٤٨

تورکیا زیندانی جرکین بۆردومان دەکات کە مەترسیدارترین داعشەکانی تێدایە

تورکیا ئێستا زیندانی جرکین لە نزیک گوندەکانی قامیشلۆ بۆردومان دەکات کە مەترسیدارترین داعشەکانی تێدا ڕاگیراوە.

سوپای داگیرکەری تورک، ئێستا زیندانی جرکین کە دەکەوێتە نزیک گوندەکانی سەر بە قامیشلۆ بۆردومان دەکات، بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاو کراوەتەوە، ئەو زیندانە مەترسیدارترین دەعشەکانی تێدا راگیراوە و زیندانیکراوە.

٢١:٣٣

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەکەنی هێزەکاین سوریا دیمورکات، لە راگەیاندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ئەوەی راگەیاند کە لەدەرەنجامی هێرش و تۆپبارانەکەی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکیانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، هاوکات دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

21:21

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سێ قۆڵەوە سەرێکانی و دەوروبەرەکەی تۆپباران دەکەن.

چەتەکانی هەیئەتی تەحریرشام "جبهة النصرة" و سوپای داگیرکەری تورک، ئێستا لە سێ قۆڵەوە گوندەکانی سەرێکانی تۆپباران دەکەن و هەوڵ دەدەن پێشڕەوی بکەن.

ک-ش