پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد سەردانی دادگای کۆماری بورسایان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن سەردانی دادگای کۆماری بورسایان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان ڕازیە تورگوت، ڕێزان ساریجا، سەربای سۆکلو و ئیبراهیم بیلمەز بە ئامانجی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی دادگای کۆماری بورسایان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان نەوروز ئویسال و ڕێزان ساریجا دوای ٨ سال لە ٢ی ئایار، ٢٢ی ئایار، ١٢ حوزەیران، ١٨ حوزیران و ٧ی ئاب سەردانی ئۆجالانیان کردبوو.

لە ٧ی ئابەوە بە هیچ شێوەیەک وڵامی پارێزەران نادرێتەوە و رێگە نادرێت لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.

ف.ق