"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە ساربروکن و تریر بوو

"کتێبخانەى رێبەرایەتی" بۆ ناساندنی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتیی ئەوروپا بەردەوامە لە گەشتەکانی و لەو چوارچێوەیەدا لە شاری ساربروکنی پایتەختی ئەیالەتی سارلاند و تریری ئەڵمانیا بوو.

"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری تریر پێشوازیی لێکرا و دوای گەڕان بەو شارەدا رۆیشت بۆ شاری ساربروکنی پایتەختی ئەیالەتی سارلاند لە ئەڵمانیا.

لە چالاکییەکەدا لە ساربروکن سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ژوورێکی تاکە کەسیدا و کتێب خوێندرایەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان" کۆتایی پێھات.

ژ.ت