کاتژمێر ١:٣٠ی شەوی ڕابردوو تەقە لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان کرا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی. بەهۆیەوە پاسەوانێکی مەکۆی سەرەکیی گۆڕان بەناوی ڕێبەند فەرهاد کوژرا. بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه)ی تۆمه‌تبار كرد.
لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بزووتنەوەی گۆڕان-دا هاتووە، «شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یه‌نه‌كه) له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، دوای ئەوە ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوڕاو له گردی زه‌رگه‌ته ده‌که‌ونه به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گرووپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی و له ئه‌نجامدا کاکه ڕێبه‌ند فه‌رهاد شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ک ئازاد ده‌کرێن.»
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه چه‌كدارییه‌كه ڕایگه‌یاند، «ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره نابه‌رپرسانه‌یه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌خەینە ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که ڕێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاوڵاتیانی کوردستان دانانێن.»
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له هه‌ڕه‌شه و ڕووداوه‌که ده‌کات و بەپێویستی دەزانێت، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌کان ڕێوشوێنی قانوونی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و ڕووداوانه. داواشی كردووه، سزای قانوونیی تۆمه‌تباران بدرێت.
پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه له مه‌كۆی گۆڕان نه‌كراوه
له لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاوکردەوە و ڕه‌تی كرده‌وه تەقە لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان کرابێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوی پۆلیسدا هاتووه، «كاتژمێر ١:٣٠ شەوی ڕابردوو گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتە نێوان كۆمەڵێک چەكدار و پاسەوان (سكیورتی) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە. چەكدارەكان ویستوویانە بە زۆر بچنە نێو نەخۆشخانەكەوە و هێرشیان كردووەتە سەر سكیورتییەكان و تەقە دروستبووە. ڕووداوه‌كه لە بەردەم نەخۆشخانەكە و دوور لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان بووە.»
s.m