خانەوادەی بێسەروشوێنەکان ٦٠٠ هەفتەیە بەدوای دادپەروەریەوە وێڵن

خانەوادە و خزمانی بێسەروشوێنەکان و ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئامەد ٦٠٠ هەفتەیە بەدوای دادپەەروەریەوە وێڵن.

خانەوادە و خزمانی بێسەروشوێنەکان و ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئامەد وەک هەموو هەفتەکان لە هەفتەی ٦٠٠ دا بە دروشمی ' بێسەروشوێنەکان بدۆزرێنەوە و بەرپرسیارەکان سزابدرێن' چالاکیان ئەنجامدا.

لقی بێسەروشوێنەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و خزمانی بێسەروشوێنەکان کۆبوونەوە، حەسەن یاڵچین ئەندامی کۆردیناسیۆنی بێسەروشوێنەکانی کۆمەڵەکە قسەی کرد و پرسی ئەوەی کرد ' کەسوکارەکانمان کە لەبەردەم ماڵەکانیان بە ئۆتۆمبێڵی تۆرۆرس دەستگیرکران و جارێکیتر هیچ سوراخیان نەبوو، لە کوێن؟ خزمەکانمان کە لەکاتی ئۆپەڕاسیۆنەکاندا لە شوێنەکانیان کۆچبەر کران و دەستگیرکران و بێسەروشوێنکران و ئەشکەنجەکران لەکوێن؟ گۆڕی خزمەکانمان کە لە زیندانەکان بێسەروشوێن کران لەکوێن؟ و بەو شێوەیە ناڕەزایی دەربڕی.

یاڵچین باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی و دەسەڵاتی سیاستی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر داواکاریەکانیان بێدەنگن، بە فشار و توندوتیژی وڵامی داواکاری ئەوان دەدەنەوە.

هەروەها سەرەنجی کێشایە سەر ئەوەی کە تا لە تورکیا کۆتایی بە بێسەروشوێنکردن و ڕەتکردنەوە و سزادان نەهێنرێت، تورکیا نابێتە وڵاتێکی یاسایی و دیموکرات نابێت و لەبەرانبەر ئەوەش بێدەنگ نابن و وتی، تا بیسەروشوێنەکان نەدۆزرێنەوە و تا بەرپرسیارەکان سزا نەدرێ، چالاکیەکان بۆ دادپەروەری و یاسا بەردەوام دەبێت.

ف.ق