كه‌جه‌كه: با مانگی ڕه‌مه‌زان ببێته هۆی ئازادی، ئاشتی و ئارامی
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، كه‌جه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، كه‌جه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان-ی موسوڵمانان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد ئه‌م مانگه ببێته هۆی ئازادی، ئاشتی و ئارامی.
له په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی خۆیان به موسوڵمان داده‌نێن، له‌و موشریكانه‌ی مه‌ككه كه زوڵمیان له باوه‌ڕداران ده‌كرد، زیاتر زوڵم له موسوڵمانان، گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.
كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تییانه به‌شێوه‌یه‌كی بێ سنوور زوڵم له گه‌لان ده‌كه‌ن، مرۆڤه‌كان به زۆر له واری خۆیان ده‌رده‌كه‌ن.
«ئه‌و عیباده‌ته‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كرێت، پێویسته مرۆڤه‌كان بكاته خاوه‌ن ئاكار، ئیراده و ویژدان. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی موسوڵمانان وه‌ك مانگێكی زێده‌خه‌رجی پێشوازی له‌م مانگی عیباده‌ت و بیركردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.»
«پێویسته پشتگیریی گه‌لی كورد و فه‌له‌ستین بكرێت»
له په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه، له كاتێكدا كه له عه‌فرین و قودس تاڵانی، كۆمه‌ڵكوژی و داگیركاری هه‌یه و گه‌لانی كورد و فه‌له‌ستین ئازاری سه‌خت ده‌كێشن، جیهانی ئیسلامی ده‌ست به مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كات. به گوێره‌ی فه‌رمانی قورئان، پێویسته هه‌موو موسوڵمانان له‌م مانگه‌دا پشتگیریی گه‌لانی كورد و فه‌له‌ستین بكه‌ن.
«هه‌ندێك كه‌س و هێز هه‌ن كه به‌هاكولتوورییه‌كانی ئیسلام و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌نه بیانووی ئه‌م شه‌ڕه. پێویسته بزانرێت كه هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و كێشانه‌ی كه له هه‌رێمه‌كه‌مان ڕوویانداوه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به گوێره‌ی ئیسلام مونافیقن، به‌ڵام ئێستا به ناوی ئایین له هه‌موو كه‌س زیاتر قسه ده‌كه‌ن و له ئاستی حكوومڕانیدان. هێرش، كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌و تراژیدیایانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا له ڕۆژئاوا و باكووری سووریا به‌سه‌ر گه‌لی كوردی هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستینی هێنا، په‌یوه‌ندییان به ئیسلام، جوله‌كایه‌تی و كولتووری دێرینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه نییه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و زاڵمه مێتینگه‌رانه به ئایین و ئه‌خلاقه‌وه نییه. تاكه‌چاره‌سه‌ری ئێمه له دژی ئه‌م هێرشكارییه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌موو ئایین و باوه‌ڕییه‌كاندا یه‌كێتیی دیموكراتی، ئازاد و یه‌كسانی گه‌لان، خوشك و برایه‌تی به‌رفره‌وان بكه‌ین. به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه موسوڵمانان، ئێمه داوا له هه‌موو باوه‌ڕداران ده‌كه‌ین كه له دژی نه‌مرووده‌هاوچه‌رخه‌كان؛ ئه‌ردۆغان و ناتانیاهۆكان كه به به‌كارهێنانی پیرۆزییه‌ئایینییه‌كان دوژمنایه‌تی ده‌خه‌نه نێوان گه‌لان، هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن.»
«ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت تراژیدیای گه‌لی فه‌له‌ستین له هه‌ڵبژاردندا به‌كاربێنێت»
كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كه‌جه‌كه له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تانی ئیسرائیل و توركیا، له ڕۆژ و مانگی پیرۆزیشدا به‌شێوه‌یه‌كی بێ سنوور دوژمنایه‌تیی گه‌لانی فه‌له‌ستین و كورد ده‌كه‌ن.
«ئایین به‌كاردێنن و ژن، منداڵ، لاوان و به‌ساڵاچوان ده‌كوژن. له‌نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌دا چه‌ندین په‌یمان و هاوكاریی سه‌ربازی، هه‌واڵگری، ئابووری و كولتووری هه‌یه. به‌ڵام هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌وه هه‌بێت، مه‌زڵوومیه‌تی گه‌لانی كورد و فه‌له‌ستین له دژی یه‌كتر به‌كاردێنن. ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران تراژیدیای گه‌لی فه‌له‌ستین به‌كاردێنێت و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م تراژیدیایه ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێت. سه‌رۆكوه‌زیری ئیسرائیل-یش هاوشێوه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی دژی گه‌لی كورد كراون، وه‌بیر ئه‌ردۆغان دێنێته‌وه.»
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان جارێكی دیكه داوا له موسوڵمانانی توركیا و گه‌لی ئیسرائیل ده‌كه‌ین، به ئه‌ردۆغان و ناتانیاهۆكان كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئایینه‌كانمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. ئێمه داوا له موسوڵمانانی توركیا ده‌كه‌ین كه ڕووی ڕاستی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ببینن. ده‌یان قات زیاتر له‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی ناتانیاهۆ له گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌یكات، ئه‌ردۆغان له دژی گه‌لی كورد ده‌یكات. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین كه پشتیوانی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بكه‌ن.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گه‌لی كورد له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئیسلامی ناسیوه، پێكه‌وه‌ژیانی ئوممه‌تی به‌بنه‌ما گرتووه.
«له‌گه‌ڵ گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی دیكه هه‌میشه به دۆستانه ژیاوه. گه‌لی كورد له‌م ٤٠ ساڵه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌دا هه‌وڵده‌دات به‌رده‌وامی به‌م كولتووره بدات. گه‌لی كورد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ئاینده‌یه‌كی ئازاد و دیموكراتدا به كولتووری خۆی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه بژیت، پێویستی به به‌هێزكردنی یه‌كێتی هه‌یه. ئێمه هیوادارین كه ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ببێته هۆی به‌هێزكردنی یه‌كێتیی گه‌لی كورد و ڕێكخستنی دیموكراتی.»
له كۆتاییدا كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاندووه: «به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه ئێمه پیرۆزبایی مانگی ڕه‌مه‌زان له جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له موسوڵمانانی كوردستان و فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین و هیوادارین ببێته هۆی خێر و خۆشی.»
s.m