ئەمڕۆ گروپی ٦٢هەم بەشدارییان لە مانگرتنی کۆمەڵەی کرێکارانی مەزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی کرد. ماوی ۱۲۲ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەرعەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد چالاکی مانگرتن لەخواردن بەڕێوەدەچێت.
گروپەکە لە چوار کەس پێکهاتوون، کە لە ھەرچوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارییان کردووە.
مامۆستا غەمبار، هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشداریی لە مانگرتنەکەدا کردووە وتی: بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردنەکەی لەیلا گوڤەن، زیندانیانی سیاسیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد و شکاندنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەشدارییمان لەم مانگرتنەدا کردووە.
مانگرتووان داوایان لە گەل کرد، لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەل و شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرئاپۆ، بەشداریی لەم مانگرتنەدا بکەن و پشتیوانیی بکەن.
ک-ش