هه‌په‌گه گورزی كوشنده‌ی له سوپای توركیا دا و ١٦ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له باشووری كوردستان، سێرت و ئێلیح له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا ١٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له باشووری كوردستان، سێرت و ئێلیح له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا ١٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه:
له ناوچه‌ی لێلیكان له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا ١٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
١٣ی نیسان\٢٤ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١١:٠٠ - ١٥:٠٠ له گردی كه‌ڤۆرتێ-ی ناوچه‌ی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ٢ چالاكییان ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی هه‌ردوو چالاكییه‌كه‌دا ٨ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
١٥ی نیسان\٢٦ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٧:٤٠، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر گردی كه‌ڤۆرتێ له هۆڵكه‌یه‌كی دوژمنانیان دا. له ئه‌نجامدا هۆڵكه‌كه به‌ته‌واوی ڕووخێنرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٦ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له سێرت سه‌ربازێك كوژرا
له ١٣ی نیسان\٢٤ی خاكه‌لێوه، له ناوچه‌ی كه‌لانس-ی ده‌ڤه‌ری هاوێل-ی سێرت، هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ربازێكی دوژمن له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا كوژرا.
سوپای توركیا له ئێلیح چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنا
له ٢٢ی مارس\٢ی خاكه‌لێوه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به پشتگیریی فڕۆكه‌سیخووڕییه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له ناوچه‌ی قابلجه‌وزێ-ی ئێلیح (باتمان) ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان به سه‌ختی بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كرد. به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه هه‌ڤاڵێكمان شه‌هید بوو.
له ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژی ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه له دۆڵی زۆرێ-ی گوندی هه‌سه‌نا، له‌نێوان هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕ هاته ئاراوه. گورزی كوشنده له یه‌كینه‌ی دوژمن درا و ئه‌فسه‌رێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له وشكانییه‌وه ناتوانێت له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانمان پێشڕه‌وی بكات، ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كانی ئێمه‌ی لێ بوو، به بۆمبی گازی كیمیاوی بۆردومان كرد. له‌م هێرشه كیمیاوییه‌دا كه له دژی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌ییه، ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه ڕۆژی ٢٦ی مارس\٦ی خاكه‌لێوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌رفره‌وان كردبوو، ڕۆژی ٢٧ی مارس\٧ی خاكه‌لێوه پاشه‌كشه‌ی كرد.
s.m