هەپەگە: لە چەلێ ٨سەربازی سوپای تورک کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی ئەنجامداوە و لەوچالاکییەدا بەلانی کەمەوە ٨سەربازی تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیای لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ ئاشکراکرد. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەوچالاکییەدا ٨سەربازی سوپای تورک کوژران.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیا چالاکییەکانی خۆیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوام دەکەن. هێزەکانی ئێمە لە دژی هەوڵدانەکانی دوژمن بۆ داگیرکردنی خواکورک، لەناوچەی چەلێ و٣ شوێنی ترچالاکیی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا.

ڕۆژی ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردان سوپای داگیرکەری تورک بە پشتیوانی یەکە شاراوەکانی خۆیان لە هەرێمی کانی ئورێ، بۆسەیان دانابوو. هێزەکانی ئێمە ئەو یەکە شاراوەیان کە بۆسەیان دانابوو خستەژێرچاودێری وردی خۆیانەوە و لەهەمان ڕۆژدا و لە نیوەڕۆدا چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکان لەدوو قۆڵەوە هێزەکانی دوژمنیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ٥سەربازی تورک کوژران و ٤سەربازی تریش برینداربوون. دوای ئەوچالاکییە دوژمن ناوچەکەی بەخەستی تۆپباران کرد.

لەهەمان ڕۆژدا و لەکاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکدا هێزەکانی ئێمە لە دژی سوپای تورکیا کە لە گردی شەهید جولەمێرگ جێگیرببوون چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورک ناوچەکەی تۆپبارانکرد کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەناوچەکەدا.

ڕۆژی ٩ی حوزەیران/١٩ی جۆزەردان لەکاتژمێر ١١:٣٠ خەلەکدا هێزەکانی دوژمن کە لە گردی شەهید باگەرجێگیر ببوون کرانە ئامانج. سەنگەرەکانی دوژمن لەسەرگردەکە بەسەختی کرایە ئامانج بەلام ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

هێرشی ئاسمانی

ڕۆژی ١٠ی حوزەیران/٢٠ی جۆزەردان فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی خنێرەی سەر بە هەرێمی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەکەوتووە."

ک-ش