فەرمانبەرەکانى دەوڵەتی تورک لە شارەکانى کوردستان بە تایبەتى لە وان، وەک رێکخستنەکانى ئاکەپە کار بۆ هەڵبژاردن دەکەن. محەمەد بیلەز والی و پارێزگار و قەیومی دەوڵەتى تورک لە وان بە گەڕەک و گوند و شەقام و گوند و ناوچەکاندا دەگەڕێت و سواڵی دەنگ بۆ ئاکەپە دەکات.
قەیوم بیلمەز زۆربەى هەرە زۆری رۆژەکان دەچێتە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و گوندەکان و داواى دەنگ لە هاووڵاتییان دەکات. هاووڵاتییان لە دژی پارێزگاری دەوڵەتى تورک ناڕەزایەتیى توندیان نیشاندا و رایانگەیاند، وەک سەرۆکی ئاکەپەی شارەکە کار بۆ پاڵێوراوانى ئاکەپە دەکات.
والی بیلمەز لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٤ی رێبەندان لە ناوچەى چاڵدران و لە ناوەندی پەروەردەى گەل لەگەڵ ئەنجوومەنەکان کۆبوونەوەى ئەنجامدا. بیلمەز ئیدعای ئەوەى کردبوو، ئەنجوومەنەکان لە گوند و گەڕەک و ناوچەکان نوێنەری دەوڵەتن و داواى لێکردبوون، هەموو کێشەکانى پێ رابگەیەنن و بۆی باس بکەن.
"قەیومەکان دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو شوێنەى لێوەى هاتوون"
والی بیلمەز لە کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنجوومەنەکاندا، کە داواى سیخوڕیی لە ئەنجوومەنەکان کردبوو، لەگەڵ ئەنجوومەنەکاندا سەردانى کاسبکاران و پیشەوەرانى چاڵدرانى کردبوو.
قەیوم بیلمەز کە هاووڵاتییان و دانیشتوانى ناوچەکە خۆیان لێدەشاردەوە لە دواى ماوەیەکى کەم چوو بۆ گەڕەکەکانى چیچەکلی و کۆشک لە ناوچەى ئارتەمێنێت و گوندەکانى ئالاکۆی و ئاتماجای ناوچەى توشبای و ئەوەش ناڕەزایەتیى زۆری گەلی لێکەوتەوە و بەو هۆیەشەوە دواى ماوەیەکى کەم ئەو شوێنانەى بەجێهێشت.
هاووڵاتییان رایانگەیاند، پارێزگاری وان وەک پاڵێوراوەکانى ئاکەپە دەجوڵێتەوە و داواى دەنگ لە هاووڵاتییان دەکات. راشیانگەیاند، سەرۆکى گشتیى ئاکەپەش بێت بۆ ئێرە دەنگ بە ئاکەپە نادەین و قەیومەکانیش دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو شوێنەى کە لێوەى هاتوون.
ر.م