پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر شارەوانیی گیادنی هەدەپە

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییان لە دژی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەتول یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی گیادن لە پارێزگای ئاگری و دەستگیریانکرد. هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر بینای شارەوانیی گیادن و دەستیان بەسەردا گرتووە.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەتول یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی گیادن-ی هەدەپە لە پارێزگای ئاگری و دواى تێک و پێکدانی ماڵەکەى بەتول یاشاریان دەستگیرکرد و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە.

بەپێی زانیارییەکان ٢ کەسی تریش بە ناوەکانی مەسعود ئارسلان و موستەفا ئالپ ئەرسلان دەستگیرکراون.

عەبدوڵا کۆچ پەرلەمانتاری هەدەپەى ئاگری رایگەیاند، پۆلیسەکان هەڵیشیانکوتاوەتە سەر بینای شارەوانیی گیادن و دەرگای بیناکەیان شکاندووە و بیناى شارەوانییەکەیان گەمارۆ داوە و رێگا نادەن کەس هاتوچۆی بیناکە بکات.

ژ.ت