لە تورکیا پیاوان لە مانگی تەموزدا ٣٦ ژنیان کوشتووە

پلاتفۆرمی 'ئێمە تاوانی بەرانبەر ژنان ڕاگرین' ڕایگەیاند، لە مانگی تەموزدا ٣٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون.

پلاتفۆرمی 'ئێمە تاوانی بەرانبەر ژنان ڕاگرین' ڕاپۆرتی مانگی تەموزی ئاشکرا کرد. لە راپۆڕتەکەدا باسی ئەوەدەکرێت کە ٣٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون و تەرمی ١١ ژن دۆزراوەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا دوگوترێت، هۆکاری کوشتنی ١٨ ژن نازانرێت و ئەوەش بەواتای ئەوە دێت کە تاوانی بەرانبەر ژنان نابینرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە ٣٦ ژن کوژراون کە ٣ ژن نازانرێت لە لایەن کێیەوە کوژراون و ١١ ژن لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٥ ژن لە لایەن ئەو پیاوانەی کە پەیوەندیان لەگەڵدا هەبووە، ٥ ژن لە لایەن خزمەکانیانەوە و ئەوانەی تریش لە لایەن باوک، برا و پیاوەکانیانەوە کوژراون.

ف.ق