ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان له ڕهواندوز كوژرا
تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە شارۆچکەی ڕەواندوزی باشووری كوردستان دۆزرایەوە. پۆلیس ڕایگهیاند، ژنهكه كوژراوه و دەموچاوی شێوێنراوە.
تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە شارۆچکەی ڕەواندوزی باشووری كوردستان دۆزرایەوە. پۆلیس ڕایگهیاند، ژنهكه كوژراوه و دەموچاوی شێوێنراوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە قهزای ڕەواندوز-ی سهر به پارێزگهی ههولێر تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
پۆلیسی ڕەواندوز ڕایگهیاند، «دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینهوه لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی ڕەواندوز. دوای گەیشتنی هێزهكانمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان لهنێو ماڵەکەیدا دۆزرایهوه.»
له ڕاگهیهنراوی پۆلیسدا هاتووه، «لە لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە ژنهكه کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە. بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.»
s.m