یەکەمین کۆنفرانسی گەنجامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت
چاوەڕاوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا، بە دروشمی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی گەنجان و ڕێگەی چارەسەریی دیموکراتیک" کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەستریت.

کۆنفرانسی گەنجان لە ١٨ی ئایار / ٢٨ گوڵانی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی لە هۆڵى تەواری سلێمانی بەڕێوە بچێت. گەنجانی هەر چۆار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەبن.
بە پێی زانیارییەکان بۆ ئەم کۆنفرانسە ٣٠ بزووتنەوە و ڕێکخراوەی گەنجان لە هەر چۆارپارچەی کوردستان و هەرێمەکە بانگهێشت کراون.
لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک پانێل لەسەر گرفتەکانی گەنجان و چارەسەرییەکان پێشکەش دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت کە زیاتر لە ٣٠٠ گەنج بەشداریی لەو کۆنفرانسەدا بکەن.
هاوکات چەندین کورتە فیلم دەربارەی خەبات و تێکۆشانی گەنجانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیشان دەدرێن و چەندین بەرنامەی جۆراوجۆری دیکەش لە پەراوێزیدا پێشکەش دەکرێت. هەروەها بە چەندین زمانی هەرێمەکە وەرگێڕان بۆ بەرنامەکان دەکرێت.
ر.م