بەهۆی بۆردومانی داگیرکەران لە دارستانەکانی گابار ئاگر کەوتەوە

سوپای داگیرکەری تورک لوتکەی چیای گاباری بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

ئۆپەڕاسیۆنەکەی هەفتەی رابردوو کە لە گۆڕەپانی شێخ عوسمان، شەشچالا، چیایێ بزنێ، ئێوان و بێناتێی چیای گابار دەستیپێکرد بەردەوامە. لە چوارجیوەی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لە دەوروبەری گوندی بونیسرای هەرێمی ئێوان و بێنات و لە لوتکەی چیای گابار ئاگر کەوتەوە.

بەپێی زانیاریەکان ئاگرەکە بەهۆی بۆردومان فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک کەوتووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی هەرێمەکە قەدەغەیە، هیچ دەستوەردان ناکرێت.

ف.ق