بەرخودانی خەڵکی شەنگال لە ٢٦هەمین رۆژدایە

خەڵکی شەنگال ٢٦ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان لە ئێشکگریدان و بە بڕیار و پێداگرییەوە لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال، وەستاونەتەوە.

رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال، کە ئاسایشی ئێزدخان و دامەزراوەکانی تری کۆمەڵگەى ئێزدی رەتدەکاتەوە، خەڵکی شەنگال لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە لە دژی ئەو رێککەوتنە وەستاونەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا ماوەەی ٢٦ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان لە چالاکیی ئێشکگریدان.

چالاکییەکە بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوەدەچێت.

لە دژی هەڵوێستی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرامبەر بە رێپێوانەکەى دوێنێی هاووڵاتییانی شەنگال، بەرخودێران چادری خۆیان لەسەر رێگای گشتی و لە بەردەم ئاسایش دا هەڵدا.

هێزەکانی عێراق هەوڵیاندا چادرەکە لەسەر رێگاکە کۆبکەنەوە، بەڵام چالاکوانان ئەوەیان قبوڵ نەکرد.

دەستەیەک لە چالاکوانان لە بەردەم دەرگای ئاسایشی ئێزدخان و بەشێکی تریشیان لە دەوری چادرەکە لەسەر رێگاکە ئاگریان کردەوە و بە درێژایی شەوی رابردوو تاوەکو ئەم بەیانییە لە ئێشکگریدا بوون.

گەنجان بە ناوی باوەڕی ئێزدخانەوە داوایان لە گەنجان کرد، کە پشتیوانی لە چالاکییەکەیان بکەن و راشیانگەیاند، تاوەکو داواکانیان جێبەجێ نەبێت چالاکییەکیان بەردەوام دەبێت و وتیشیان، "وەکو گەنجانی ئێمە خۆمان لەسەر ئەم خاکە فیدا دەکەین و بەرخودان دەکەین".

ژ.ت