بەرنامەی ٨ی ئازاری هەرێمی فوراتی ڕۆژئاوا ئاشکرا کرا

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات کەمپینی 'شۆرشی ژن ئازادی ئێمەیە' راگەیەنرا.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات بە بەشداری دەیان دەزگای کۆمەڵگای مەدەنی ژنان، لە گوندی هەلنجێ کۆبوونەوە و بە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئازاری رۆژی جیهانی ژنان، کەمپینێکیان راگەیاند.

رەوشان حەجین ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات، لە گۆڕەپانی شەهیدانی گوندی حەلینج بە بەشداری دەیان ئەندامی ژنی دەزگاکانی ژنان راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

رەوشان وتی، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی جیهانی ژنان، هەنگاوەکەمان رادەگەیەنین. ئەم هەنگاوە لە سایەی فیداکاری ژنانی تێکۆشەر کە لەدژی دەسەڵاتی زۆردەست بەرخۆدانیان کرد و ئاگریان لە لاشەیان بەردا، رادەگەیەنرێت."

رەوشان رایگەیاند، زۆر سیستمی دەسەڵاتدار هەن کە هەوڵ دەدەن، ژنان لە ئازادی بێبەش بکەن. نوێنەری ئەوەش دەوڵەتی داگیرکەری تورکە کە ژنانی تێکۆشەر دەکاتە ئامانج.

رەوشەن پشتڕاستی کردەوە کە دەوڵەتی تورک، تێکۆشان و رێکخستنی ژنان بۆ خۆی وەک مەترسی دەبینێت، لەبەرئەوەی دەلالەت لە خۆیان و گەلەکەیان دەکات.

رەوشەن داوای لە هەموو ژنان کرد کە بەشداری لە هەنگاوەکەدا بکەن و بۆ پێناسەکردنی ژنانی ئازادی، چالاکی ئەنجام بدەن و لە بەرانبەر سیستمی فاشیست بەرخۆدان بکەن.

بەشداران لە کۆتاییدا، دروشمی پشتگیریکردن لە شۆرشی ژنان و تێکۆشانیان و وابەستەبوونیان بە شەهیدانیان وتەوە.

ف.ق