"لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بەرخودانێکی قارەمانانە هەیە"

گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا رایانگەیاند، هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە بەرخودانێکی بێ هاوتادان و هەموو رۆژێک گەریلا گورزی قورس لە دژومن دەدات.

هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە. دەرسیم باران، نوجان حەقی و نوژیان سپەرتی گەریلاکانی یەژاستارن و بەشدارن لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس دا و لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکان و بەرخودانی گەریلا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

دەرسیم باران رایگەیاند، لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان بۆ سەر خاکی کوردستان لە هەموو شوێنکدا دەبنە وەڵامدەر و وتی، "ئێمەی گەریلاکانی یەژاستار بۆ ئەوەى لە دژی داگیرکەری بوەستینەوە ئامادەین و ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ دەکەین. ئەمڕۆ لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بەرخودانێکی قارەمانانە بەڕێوەدەچێت. هەموو جیهان ئەوە دەبینێت. دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدات. هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانمان، مەزارگەى شەهیدەکانمان، زمان و بەهاکانمان، بەڵام سەرباری ئەوانەش بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ سەرحەد، دیلان، رووکەن و سارا بەرخودانێک کراوە، کە دوژمنی پووچ کردووەتەوە.

دوژمن بە هەموو شێوازە دڕندانەکانی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی گەریلا، بەڵام دەبێت هەمووان ئەوە ببین، کە ئێمە لە دژی چ جۆرە دوژمنێک شەڕمان کردووە و چ دوژمنێک لە بەرامبەرماندایە. بە تایبەتی دەبێت گەلەکەمان و دۆستەکەمان ئەوە ببینن. هەڵبەت لە بەرامبەردا ئێمە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن ئامادەین و کاتێک پێویست بکات قوربانیشی بۆ دەدەین. گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بە تاکتیک و رێبازی نوێ لە هەموو شوێنێکدا گورزی قورس لە دوژمن دەدەن.  

دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردانی بەرەنگار و خۆڕاگر، بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لە دژی دوژمن یەکبگرن. کاتێک پارچەیەک راپەڕێت و پارچەکانی تر بێدەنگ بن، ئەوە نابێت. هەزاران گەنجی کورد ئەمڕۆ لەم چیایانەدا بۆ رێبەرایەتییان و گەلەکەیان گیانی خۆیان فیدا دەکەن. دەبێت گەلەکەمان ئەو راستییە ببینێت و پشتیوانی لە گەریلا بگات. گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەى کوردستان بە تایبەتی دەبێت گەنجان پشتیوانی و خاوەنداری لەو بەرخودانە بکەن".  

نوجان حەقی رایگەیاند، گەریلاکانی یەژاستار بە ورەیەکی بەرز و گەش لە دژی هێرشەکانی دوژمن بەرەنگاری و خۆڕاگری دەکەن و راشیگەیاند، "ئێمە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین. دوژمن کاتێک شەڕ لە دژی ئێمە دەکات لە هەموو شتێک زیاتر پشتی خۆی بە تەکنەلۆژیا و تەکنیک قایم دەکات، بەڵام بەرخودانی گەریلا ئەو تەکنیکەى ئەوانی پووچ کردووەتەوە. دوژمنێکی ترسنۆکی وەها کاتێک لە مام رەشۆ نەیتوانی بەرخودان و ورەی هەڤاڵانمان بشکێنێت چەکی کیمیایی بەکارهێنا. ئێمە فیداییانی رێبەر ئاپۆ و ئەم گەلەین و تێکۆشانی هەڤاڵانی شەهیدمان تاوەکو دوا هەناسە درێژە پێدەدەین. من لەو بڕوایەدام گەلەکەشمان لەگەڵ ئێمەدا دەبێت و پشتیوانیمان لێدەکات و دوژمن تێکدەشکێنین".

گەریلای یەژاستار نوژیان سپەرتی وتی، ئەوە رێککەوت نییە، کە دەوڵەتی تورک لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکاندا لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستی بە ھێرش کرد و وتیشی، "من گەریلایەکم، کە بەشدارم لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و لە دژی دوژمن تێدەکۆشم. وەک دەزانرێت دەوڵەت هەموو هێز و توانای خۆی بۆ ئەم شەڕە تەرخانکردووە. دەڵێن، لە دژی پەکەکە شەڕ دەکەن، بەڵام ئامانجیان ئەوەیە، کە کوردان لە ناو ببەن. ئەوە رێککەوت نییە، کە لە ساڵیادی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنەکاندا دەستیان بە هێرش لە دژی ناوچەکانی گەریلا کرد. دەیانەوێت گەلی کوردیش پاکتاو و کۆمەڵکوژ بکەن، بەڵام لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا ناتوانن نزیکی تونێلی هەڤاڵان ببنەوە. سەرەتا چەتەکانی خۆیان دەنارد و کاتێک سەرنەکەوتن چەکی کیمیاییان بەکارهێنا. سوپای تورک ناوێرێت رووبەڕوو بێتە بەردەم  گەریلا. ئەوەش نیشانی دەدات، کە گەریلا چەند خاوەنی ئیرادە و ورەی و هێزی سەرکەوتنە.

دوژمن پڕوپاگەندە دەکات، کە گوایە لە شەڕی مام رەش دا سەرکەوتووە، بەڵام ئێمە دەزانین لەوێ چ بەرخودانێک کراوە. بەرخودانی مام رەش ورەی ئێمەی بەهێزتر و گەشاوەتر کرد. دەبێت دوژمنی گەلی کورد بزانێت کە گەلی کورد بێ خاوەن نییە. لەو رۆژەوە، کە پەکەکە دروستبووە ئەوە وەهایە. پێش ئەوە رەنگە حیزب و رێکخستنی تر هەبوو بن، بەڵام ئەمڕۆ پەکەکە زۆر بەهێزە و خاوەنی ئیرادە و ورەیەکی زۆر گەورەیە و هەموو رۆژێک گورزی گەورەتر و زیاتر لە دوژمن دەدات. لە چالاکییەکانی ئامەد، ئیلح و شرنەخ دا گورزی قورس لە سوپای تورک درا.

ئەو شەڕە تەنها شەڕی پەکەکە، یان تەنها شەڕی هێزە چەکدارەکان نییە، لەبەر ئەوەش چیتان لە دەست دێت دەبێت ئەنجامی بدەن. هەڤاڵ قاسم ئەنگین دەیوت، "ئێمە بیشمرین بۆ داگیرکەران دەبینە مۆتەکە". وەک دوژمن ناهێڵێت گەلی کورد لەسەر خاکی خۆی بە ئازادی بژی، ئێمەش ژیان لەوان دەکەینە ژەهر و دۆزەخ. دوژمن لە باشووری کوردستان چەندین بنکە و بارەگای دروستکردووە و گوشار لە گەل دەکات، کە سیخوڕی و جەردەوانیی بۆ بکەن. دەبێت گەلەکەکان لە باشوور لە دژی ئەوە هەڵوێستی هەبێت. دەبێت گەلەکەمان تێکۆشانی خۆی گەشتر بکات و خەونی شەهیدەکانی بەدی بهێنێت".

ژ.ت