لە جۆلەمێرگ ٤ ژنە سیاسەتمەداری هەدەپە دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە جۆلەمێرگ و شەمزینان، بێ هیچ بیانویەک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٤ ژنە سیاسەتمەداری کوردی دەستگیرکرد.

بەپێی زانیاریەکان ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی لێپرسینی داواکاری کۆماری جۆلەمێرگ ئەنجامدراوە.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا سیپان توران هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە شارەکە، سینەم سەڤەن هاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندی، زەینەب کایا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی جۆلەمێرگ و سۆزدار ئاتیلا هاوسەرۆکی هەدەپە لە شەمزینان دەستگیرکراون.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواستراونەتەوە. هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە.

لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا، داوا لە ئەڕۆڵ جەنگیز ئەندانی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، شادیە کرمزیگول و عەبدوڵکەریم ئاکدۆغان هاوسەرۆکانی گەڤەر و پارێزەر هاریکا گونەی و ئورهان گور و ئیسماعیل سەڤەن کراوە بۆ وەرگرتنی وتەیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن.

ف.ق