پڕۆژەی بە هەرێم کردنی کەرکوک ڕاگەیێنرا

دەستەیەک بەناوی (دەستەی بەهەرێم کردنی کەرکوک) لەکەرکوک پرۆژەی بەهەرێمی کردنی کەرکوکیان ڕاگەیاند بە ئامانجی چارەسەکردنی دۆخی کەرکوک و دیاریکردنی چارەنووسی شارەکەیان لە لایەن کەرکوکییەکان.

ئەمرۆ پێنج-شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پڕۆژەی بە هەڕێم کردنی کەرکوک لەلایەن کۆمەڵێک کەسایەتی و رۆشنبیری شارەکەوە ڕاگەیاندرا، لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، بەیاننامەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی بە هەرێم کردنی کەرکوک بە زمانەکانی کوردی. عەرەبی، تورکمانی و ئینگلیزی خوێندرانەوە، کە تیدا داوایان کرد، خەلکی کەرکوک خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

دەقی بەیاننامەکە لە لایەن هیوا حەسەنەوە خوێنداریەوە کە تیدا هاتبوو:

ئێمە وەکو دەستەیەک لە ڕۆشنبیران و ئەکادیمی و رۆژنامەنووسان و پیاوی ئاینی و لەگەل دامەزراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی و پیاو ماقوڵانی شاری کەرکوک، بە هەموو ڕەنگە جیاوەزاکانیەوە پێشنیاری( بە هەرێم کردنی سەربەخۆی کەرکوک)تان پێڕادەگەینین، بەدڕێژایی دەسەلاتەکانی حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق، هەمیشە کەرکوک قوربانی یەکەمی دەسەڵاتداران بووە و جگە لە تاڵانکردنی سامان و داهاتی ئەم شارە، هەمیشەش ویستوویانە شەرو ناکۆکی بخەنە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و ئەویش بەمەرامی ئەوەی بتوانن لەو ڕێگایەوە دڕێژە بە تاڵانکردنی خێروبێری ئەم شارە بدەن و خەڵکەکەی بێبەش بکەن لە بەروبمی شارەکەیان، هەروەها لەڕوی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و پێشکەووتن لە لەهەموو سێکتەرەکانی کارگێری بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو لەخوار هێڵی سفرەوە بوو."

لە دەقی بەیاننامەکەشدا هاتبوو: "ئەوەی شانازیە کە سروشتی پارێزگاکەمان بەفرەڕەنگی و رۆشنبیری نەتەوەیی و ئاینی ناسراوەو هەمیشە بە درێژایی مێژوو وەک خێزان لەسەر ئەم خاکە ژیاوین، کە بەهەموو مانا جوانەکانی مرۆڤایەتی نەخشێندراوە، هەروەها تایبەتمەندی ئەم شارە ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی سروشتی بەپێزو مێژوویەکی شارستانی دێرینی خۆی هەیە و خەلکەکەشی هەمیشە نیشانەی ئازایەتی و خۆبەختکردنی تیدا بەرجەستە کراوە."

هیوا حەسەن بەناوی دەستەی سەربەخۆی هەرێمی کەرکوکەوە وتیشی: " لێرەوە هەنگاونان بە تایبەتمەندیەکانی ئەم شارە بۆ دابین کردن و پاراستنی مافی دانیشتوانەکەی و باڵاکردنیان و گەشانەوەی توانا کارگێریەکانیان و سەرچاوەی کەسەکانی و توانان مادییەکانیان و بەشداری کردنیان لە گەشەپێکردن و بەردەوامیان، وەهەڵسانەوەی بواری پەروەردە و فیرکردن و بنیادتنانەوەی ئابوریەکەی کە سەرچاوەیەکی زۆر کۆنی هەیە،بۆ پاراستنی سروشتی دیموگرافیاکەی وە پاراستنی شوێنە دێرینەکانی وەک رێزگرتنێک لەو کەسانە لە پێناویدا خوێی ڕشتووە، بۆ گێرانەوەی هۆگری و خۆشەویستی بۆ خەلک و خاکەکەی.''

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: '' ئێمە وەک دەستەی سەربەخۆ و ڕۆڵەی کەرکوکی ڕەسەنی ئەم شارە لەهەموو پێکاهەتەکانی، وە پابەندبوونمان بە ماف و ئەرکەکانمان کە دەستووری عێراقی هەیمەشە سەڵماندوویەتی و بەسوود وەرگرتن لەو بڕگانە وەک مافی خۆمان پێشنیاری پێكهێنانی(هەرێمی کەرکوکی سەربەخۆ) ڕادەگەینین، وە ئامانجمان لەم هەنگاوە گەشەپێدانی سێکتەرەکانی خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەنیتی، وە هاوڵاتیانی بوون مەرجی سەرەکی پرۆژەکەمان و دژی هەر لێکترازانێکی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی دەبین بە ئاراستەی ڕەێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەپیی جارنامەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکرتووەکان، وە لە کۆتاییدا دوا لە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەین کە ڕێکارە یاسایی وڕێنمایە پەیرەوکراوەکان بگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی لەکاتێکی گونجاودا، بەهیوای ئەوەی هەمووان هاوکارمان بن لە پرۆژەکەمان."

ز.ش