سوپای عێراق دیسانەوە دەستی بە جموجوڵەکانی کردەوە؛ خەڵکی مەخموریش بەرەنگاری دەکات

سوپای عێراق لەم ساتانەدا و جارێکیتر دەستی بە جموجوڵەکانی بۆ گەمارۆدانی دەورووبەری کامپی پەنابەرانی مەخمور کردەوە.

سوپای عێراق جارێکیتر هەوڵ دەدات دەورووبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بگرێت.

خەڵکی مەخمور ڕوویان لەو شوێنە کردووە، کە سەربازانی عێراق تیایدا دەستیان بە جموجوڵ کردووە.

سەربازانی عێراق هەوڵ دەدەن لە گەڕەکی شەهید ڕوبار بیرە ئاوەکانی کامپەکە گەمارۆ بدەن.

سوپای عێراق ئەمجارە هەوڵ دەدات سەربازەکانی لە شوێنە ستراتیژییەکانی دەورووبەری کامپەکە جێگیر بکات.

بەرخودانی خەڵکی کامپی مەخمورلە دژی سوپای عێراق لە ٦هەمین ڕۆژدایە.

ژ.ت