سزای ٦ ساڵ ٣ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی هەدەپەی سوردا سەپێنرا

سزای ٦ ساڵ ٣ مانگ زیندانی بەسەر خاتون یڵدز هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی سوری ئامەد سەپێنرا.

دانیشتنی دادگاییکردنی خاتون یڵدز هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی سوری ئامەد، لە هەشتەمین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد ئەنجامدرا. داگیرکەری تورک ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر خاتون یڵدزدا سەپاند.

خاتون یڵدز بە بیانوی سەردانی پرسە و خوێندنەوەی راگەیەنراوەکان، لەسەر قسەکانی شایەدێکی شاراوە، بە بانگەشەی 'ئەندامێتی رێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ رێکخستن' دادگایی دەکرا.

ف.ق