یەپەسە لەدژی جاشەکان کە دار دەبڕنەوە چالاکی ئەنجامدا

تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە لەدژی ئەو جاشانەی کە لە بەستا دار دەبڕنەوە چالاکی بە بۆمب ئەنجامدا.

تیمی وڵامدانەوەی شەهید شەڕڤان ئەرکەنی یەکینەکانی پاراستنی جڤیل (یەپەسە) لەبەرانبەر تراکتۆری جاشێک کە لە بەستا داری دەبڕیەوە چالاکی بە بۆمب ئەنجامدا.

لەبارەی چالاکیەکە یەیەسە ئاماژەی بەوەکرد: " تیمی وڵامدانەوەی شەهید شەڕڤان ئەرکەندیمان لەسەر بنا‌ەی هەنگاوی سەرکەوتنی ٥٠ ساڵەدا، لە هەرێمی بەستا لە نزیک گوندی کانیا میر و گوندی ناڤیانێ، لەکاتی تێپەڕبوونی تراکتۆرێک کە داری بڕاوەی تێدابوو، چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا چوار جاش بە ناوەکانی ئوزگور بابات، مەروان بیلەن، دیندار بەنەک و حەسەن بابات بریندار بوون."

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک دار ببڕێتەوە، دارستانەکان وێران بکات، کار لە بڕینی دارەکاندا بکات، هوشداریان پێدراوە.

ئەم شەڕە شەرێکە کە بە تەئکیدی حساب لە دوژمن و نۆکەرانی دەپرسین."

ف.ق