ئایاتا: تورکیا بووەتە ناوەندی تیرۆریزم

موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند، تورکیا بەهۆی ئیدارەی ئاکەپە - مەهەپەوە بووەتە ناوەندی تیرۆریزمی جیهانی و وتی: سەرچاوە، پەیوەندی، پشتیوانی و کۆمەک، پەروەردە و پەناگە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ئەو تیرۆریزمە دابین دەکرێت.

موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی ئیدارەی ئاکەپە - مەهەپە، کار بۆ لەناوبردن، سوتاندن و چەوساندنەوە و سەرکوت دەکات، خراپەکاری و تێکدان بە هەموو شوێنێک دا بڵاو دەکاتەوە و ڕاشیگەیاند، بەمشێوەیە کۆمەڵگای تورکیاشی دافرەقاندووە.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەمان لەگەڵ موزەفەر ئایاتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

ئەم جەنگە لە دژی کوردستان و خەباتی ئازادیی کوردستان زیاتر دەبێت، ئێستا ئەم قۆناغە مانای چیە؟

دەتوانین بەرخودان لە کوردستان و هەوڵ و گەڕانی دەوڵەتی تورک بۆ تێکشکاندنی ئەم بەرخۆدانە بە قۆناغی کۆتایی لێپرسینەوەی مێژوویی گەورە لێکبدەینەوە. ئەم شەڕە ٤٠ ساڵە بەردەوامە و ئێستا لە قۆناغی کۆتایی و فیناڵداین، چونکە فاشیزم هەموو هێزی بەردەستی تورکیا بەکاردەهێنێت. ئێستا چەکی کیمیایی، ئەو بۆمبانەی کاریگەریان زۆرە بەکاردەهێنێت. پێشتر سوپایەکی گەورەیان هەبوو. ماوەی ٧٠ ساڵە ئەندامی ناتۆیە. هەموو دەرفەت و تواناکانی ناتۆی هەیە. لەو ڕۆژەوە کۆماری تورکیا دامەزراوە ئەو سوپایە تەنها لە دژی کورد شەڕی کردووە. ئەو لایەنە مێژووییەی ئەم بابەتە هەندێک جار نابینرێت، جگە لەو شەڕە، سوپای تورک هیچ شەڕێکی تری نییە.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە قوبرس ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدرا. ئەوە ڕاست نییە ،کە مرۆڤ بە جەنگ پێناسەی بکات، ئۆپراسیۆنێکی سادەیان ئەنجام دا. هەوڵێکی کورتخایەن بوو و سوپای ڕۆمیش (قوبرس و یونان) شەڕی نەکرد. ئەو شەڕەی، کە ئێمە دەیزانین ڕووی نەدا. بێگومان قوبرس داگیرکرا، هەر خۆی پێشتر کۆنتراگەریلا ئەوێی شێواندبوو و بواری داگیرکاریی ئامادە دەکرد، بەڵام جگە لە هەموو هێزە ئاسمانییەکانی، هەموو هێزە یاسایی و نایاساییەکان، دژە گەریلا، حیزبوڵا، ژیتەم و لە محەمەد عەلی ئاغارەوە تاوەکو محەمەد ئاغار و لەوانەوە تاوەکو میلیشیاکانی سادات، دەوڵەت ئەوانەی کرد بە چەتە و تاوەکو گەیشتە چەتەکانی داعش و نوسرە. هەموو لایەنەکان و شێوازی نایاسایی و خوێنخواری ڕەوانەى شەر لە دژی کورد کردووە.

ئایا دەوڵەتی تورک تەنها خۆی ئەم شەڕە هەمەلایەنەیە بەڕێوەدەبات؟

بە دڵنیاییەوە تەنها خۆی ئەم شەڕە بەڕیوە دەبات. تورکیا ئەوەندە سەرچاوەی نییە، چونکە شەڕی گەریلا شەڕێکی قورسە. نەک هەر تێچووی چەک و تەقەمەنی و جبەخانەی جەنگ، هەروەها کاریگەریی لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، دەروونی، دیپلۆماسی و سیاسی هەیە وو تێچووەکەی زۆر بەرزە، بۆیە ئەگەر تورکیا لەلایەن ناتۆوە پشتگیری نەکرێت، پەکەکە بە پێشەنگایەتیی ئەمریکا بە تیرۆریست ڕانەگەیاندرایە و نەیاخستایەتە دەرەوەی شەرعییەت، چەک و دەرفەت و توانایەکانی نوێ نەکردایەتەوە، دەوڵەتی تورکی فاشیست نەیدەتوانی ئەوەندە درێژە بەم شەڕە بدات.

چونکە بزووتنەوەیەک بە پێشەنگایەتی پەکەکە گەشەی کردبوو و لە ڕاپەڕین و سەرهەڵدانە کلاسیکییەکانی کورد جیاواز بوو. لەڕاپەڕینی شێخ سەعیدەوە بۆ دێرسیم هەوڵەکان و خەباتی کورد بۆ خۆ ڕێکخستن، خۆئامادەکردن بۆ جەنگ، دروستکردنی تاکتیک و ستراتیژی، دروستکردنی ڕێکخستنەوە، بەم ڕادەیە بەرفراوان نەبوو. زیاتر دەوڵەت خۆی ئامادەکردووە و هێرشی کردووە. زەمینەی بۆ جەنگ دروست کردووە و هەڵی کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی داوە، لەبەر ئەوە هەموو تواناکان و توخمەکانی بەکارهێناوە.  سودی لەناکۆکییەکانی نێوان کوردان وەرگرتووە، بۆیە بە گشتی هەموو بەرخۆدان و تێکۆشانێک لەسەر ئاستی ناوچەیەکدا و بە ناوچەیەکی بەرتەسکەوە سنووردار بووە. ئەوانەش دوای ماوەیەکی کەم شکستیان هێنا.

مرۆڤ دەتوانێت هێزی دەوڵەت بداتە بەر، بەڵام ئەمڕۆ ، کێشەی سەرەکی ئەوە نییە، سوپایەکی هەیە، بیرۆکراسییەتی هەیە، چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەری و میدیای هەیە، دیپلۆماسیەتی هەیە، پەیوەندیی دەرەکی هەیە. ئامادەکاریەکانی بەرفراوانن، بوودجەی هەیە، بودجەی دەوڵەت بەکاردەهێنرێت. لایەنی بەرامبەریش لەم شتانە بێبەشە. هەروەها ناتوانێت شەڕێکی رێکخستنکراوی گەریلایش بەڕێوەببات. کاتێک گۆڕەپانی ژیان پەرتەوازە بکرێت، گوند چۆڵ بکرێت، کۆمەڵکوژی مەدەنی ئەنجام بدرێت، ئەوا بزوتنەوەکەش ناتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە و لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە. سەرباری ئەو شتانە متمانە بەخۆکردن و بڕوابوونی کورد بە خۆی زیادتر بووە، چونکا هەستێکی وەها دروستکرابوو، کە مرۆڤ ناتوانێت بەرامبەر دەوڵەت سەر بکەوێت. هەڵسەنگاندنەکانی وەک 'ئێمە ناتوانین دەوڵەت تێکبشکێنین، دەوڵەت هەمیشە بەهێزە، هەمیشە سەردەکەوێت، نابێت مرۆڤ دژی ئەوە بێت' خۆی لە دڵی کۆمەڵگەدا چەسپاندبوو.

 وەزارەتی جەنگی تورک هەموو ڕۆژێک باس لە کوژرانی هەزاران کەس دەکات. بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەو کوشتنانە وەک مژدەیەک بۆ ڕای گشتی لە تورکیا بڵاودەکاتەوە، باشە دەیانەوێت بەو شتانە چی بکەن و چی دروست بکەن؟

خولوسی بووە بە وەزیری تەرمەکان و پرسە. بووە بە وەزیری مەرگ و مردنەکان. دەڵێت، "لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئیستا ٣٥ هەزار تیرۆریستمان بێ کاریگەری کردووە". ٣٥ هەزار کەس دەکاتە ٣٥ هەزار بنەماڵە. ئەمانە لە کۆمەڵگاوە هاتوون. لە خۆڕا و لە ناو  عەرەزە نەهاتوون و گەورە نەبوون. بنەماڵەیان هەیە، دراوسێ، هۆز و خزمیان هەیە. تۆ لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا ماتەم بڵاو دەکەیتەوە. بەم شێوەیە، تۆ تەرمەکان بۆ هەموو شوێنێک دەنێریت. واتە تۆ ئەوە وەک پێوەری سەرکەوتن، وەک ئاماری خۆپاراستن بڵاودەکەیتەوە.

سەرباری ئەوانەش، جەنگێکی دەروونیان بەرپا کردووە. ئەگەر مرۆڤ سەرنجی بداتێ چووەتە دەرەوەی هەموو ئەو شتانە، کە پەیوەندیی بە مرۆڤایەتیەوە هەیە. زمانیان زۆر پیس و ژەهراویە. ئەوان هیچ ڕێزێکیان بۆ مردووەکانیش نییە. ئەوان ناڵێن، ٣٥ هەزار  کەسمان کوشتووە. ئەو چەمکانە بۆ ئەوە بەکاردەهێنن تاوەکو مێشک و ویژدانی کۆمەڵگا خۆڵەمێشی و نادیار بکەن. ئەگەر مرۆڤ  لێکۆڵینەوە و شیکاری بکات، ئەوە دەبینرێت لە ڕووی بەکارهێنانی مێشکەوە بۆ شتی خراپ لە جیهاندا پلەی یەکەم بە دەست دەهێنن. ئەوان هیتلەریشیان تێپەڕاندووە، ٣٥ ەزار تیرۆریست، باشە ئەوانە مرۆڤ نین، بنەماڵەیان نییە. گوایە ئەوەندە تیرۆریستیان کوشتووە.

هەروەها دەکرێت ئەم ژمارانە تاوتوێ و قسەیان لەسەر بکرێت. ئەوەی بەرامبەر بە ڕۆژئاوا دەوترێت ڕونە، هەموو ڕۆژێک دەڵێن، ئێمە ٥١٠ تیرۆریستمان کوشتووە، کە ویستویانە لە سنوور بپەڕنەوە و چالاکی ئەنجام بدەن. زۆربەی ئەم هەواڵانە درۆن، چونکە سوریا شوێنێکی دەشت و تەختاییە. لەسەر سنووری تورکیا دیوار دروست کراون. کامێرا و کامێرای چاودێری لەو شوێنانەدا هەیە، داگیری کردوون. کەس ناتوانێت لەو شوێنانە نزیک بێتەوە. سەدان کەسیان لەسەر هێڵی سنوور کوشتووە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕوون و کۆنکرێتی ئەوانەیان باسکردووە. خۆبەڕێوەبەری بە شێوەیەکی ڕوون و کۆنکرێتی ئەوانەى ڕوونکردووەتەوە. تەرمەکان هەیە، هەر کەسێک لە سنوور نزیک بێتەوە، یان بیانەوێت لە سنوور بپەڕنەوە، لەسەر خاکی خۆیان دەکوژرێن. هیچ کەسێک لێپرسینەوە لەوە ناکات. بەڵام بۆچی یەپەگە هەموو ڕۆژێک پەنجا پەنجا دەڕۆن و خۆیان لەلایەن تورکەکانەوە بە کوشت دەدەن؟. یانی باشە ئئەوان هۆش و ئاوەزیان نییە، یانی هیچ لە تاکتیک و شەڕ تێناگەن؟

وەزارەتە فەرمیەکانیش هەموو کاتێک ئەمجۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە. لە ژێر ئەوەدا نیازێکی خراپ هەیە. دەیانەوێت بۆچوونێک و دیدێک دروست بکەن. بە هەموو کۆمەڵگای جیهانی و دەوڵەتەکانی دەڵێن، 'هەڕەشەمان لەسەرە، سنوورەکانمان پارێزراو نین. هەموو ڕۆژێک دەستدرێژی دەکرێتە سەر سنوورەکەمان، بۆیە ئێمە هێرش دەکەینە سەر سوریا. ئێمە ئەم کارانە دەکەین بۆ کۆتایی پێهێنانی تیرۆر"، بەڵام هەموو جیهان لە سوریادا هەیە. کۆنتڕۆڵی ئاسمانی لە دەستی ئەمەریکا و ڕووسیادایە، ئینگلتەرا هەیە، فەڕەنساش هەیە. هاوپەیمانییەک هەیە. کورد هەرگیز لە سوریاوە هێرشی نەکردووەتە سەر تورکیا. هێزی هێرشکردنیشیان نییە. ئەوان نیازێکی وەهاشیان نییە. دەزگا هەواڵگرییەکان، چاودێری، فڕۆکەکان و ئامێرە ئاسمانییەکانی تر هەموویان چاودێریی ئەو شوێنە دەکەن. کورد فڕۆکەى نییە. تانک و سوپایان نییە، کاتێک ئەوانەى نییە بۆچی هێرش بکاتە سەر تورکیا؟ جگە لەوانەش نەهاتوون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر تورکیا. لە دژی داعش شەڕیان کرد. داعش هێرشی کردە سەریان و بەرخۆدانیان کرد. لە دژی داعش شەڕیان کرد هاوپەیمانێتی هاتووە لەگەڵ کورد دژی داعش شەڕی کردووە.

بەڕێوەبەرییەکە، کە پشتی بە وێرانکاری بەستووە

هیچ کەسێک لە جیهاندا نییە ڕاپۆرتێک ئامادە بکات بڵێت، کورد لە سوریاوە هێرشی کردووەتە سەر تورکیا.  تورکیا بە هەواڵی درۆ و تێڕوانینی خۆی، هەمیشە دەیەوێت بە هەڕەشە و گوڕەشە سوریا و کوردەکان ژێر گوشاردا بهێڵێتەوە. داعش بەهێز بکات و ناوچەی بۆ دروست بکات، لە سوریا و ڕۆژئاوا نائارامی، بێباوەڕی، ترس و شڵەژان دروست دەکەن. کۆچبەری دەسەپێنن. لە ناوەوە ئاژاوەگێڕی و سەرلێشێواوی، تیرۆر و نیشانەشکێنی، تەقاندنەوە و تێکدان و هێرشی سیخوڕیی دەکەن. ئەوەی پێویست بێت بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگا دەیکەن. هەر چی خراپی هەبێت، کە مرۆڤ بەرامبەر بە بە دراوسێکەی خۆی بیکات، ئەوان دەیکەن. ئەوە هیچ لۆژیکێکی نیە. ئەو هەموو ناهەقی و نادادییە، ئەو هەموو تاکلایەنە و ئەو هەموو زوڵم و دڵڕەقییە. کورد هیچی لە تورکیا ناوێت و هیچ داخوازیەکی نییە.  دەڵێت، وازم لێ بێنە، مەمکوژە، لە من نزیک مەکەوەرەوە. دەمەوێت لەناو کۆمەڵگەی سوریادا بژیم. ئێمە کێشەی ناوخۆییمان هەیە، بەشێوەیەکی دیموکراسیانە چارەسەریان دەکەین. ئێمە لەگەڵ یەک رێکدەکەوین و یەکدەگرین هیچ کێشەیەک لە ناو سوریادا نییە، کە چارەسەر نەکرێت. تەنانەت داڕووخان و لە ناوبردن و زەحمەتیش هەبێت، هەر چارەسەر دەکرێن، چونکە ئەمانە ڕۆڵەى هەمان خاکن. بڕیاری هاوبەشیان هەیە و بە دڵنیایی پێکەوە دەژین.

ڕژێم دەڵێت، با وەک پێشوو بێت، گەلی ناوچەی خۆبەڕێوەبەریش دەڵێن، با بە دیموکراسی بێت. ئەمانە کێشەی وەها نین، کە نەتوانرێت چارەسەر بکرێن، بەڵام تورکیا هێز و وزەی خۆی خستۆتە سەر وێرانکاری و سوتاندن. مێشک، ڕۆح و تێگەیشتنیان وەک سەرچاوەی خراپە، خۆیان لەسەر خراپە دروست کردووە. ئەوەش بەدەوری خۆیاندا بڵاو دەکەنەوە.

بەڵێ، بۆیە دەبێت لایەنە دێموکراسی، چەپەکان و سۆسیالیستەکان و هەم هەموو بەشەکانی گەلی کورد و بەتایبەتی گەنجان و ژنان لە بەرامبەر ئەو بێڕێزی، بە بچووک زانین، سوکایەتی، سەرکوتکردن، ستەم، ئاوارەکردن و دوژمنکاریەدا دەبێت ڕێکخستنی خۆیان بەهێز بکەن و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. بێگومان بەرخودان و هۆشیاری و ئاگادرابوون لەو بەرخودانەش هەیە. ئێمە ناتوانین ئەم هەڵوێستەی کۆمەڵگا بە بچوک بزانین، لە هەموو ناوچەیەکی ژیاندا لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرشە فاشیستی زۆردارانەیەدا بەرخۆدان هەیە، بەڵام ئێمە دەبێت بەخێرایی ئەو شتە لەناوببەین و هەڵیوەشێنن و تێبپەڕێنین، چونکە تێکدان و وێرانکاری و کاولکاری دەکات و زیان دروست دەکات.

هاوتەریب لەگەڵ بەرخۆدان لە چیاکاندا، بەڕێوەبەریی باری نائاسایی بەسەر شارە کوردییەکانەوە هەیە. چ جۆرە شاڵاو و هێرشێک لەسەر  کۆمەڵگای کوردستان هەیە؟

بەڵێ، گەریلاکان ڕۆڵی خۆیان لە شەڕەکەدا دەگێڕن، بەڵام لە ژێر بارێکی قورسدایە. تورکیا فشارێکی گەورەی خستۆتە سەر خەڵکی باکور. وتیان، شەڕی خەندەقەکان و شەڕی شارەکان سەرکەوتنێکی گەورەیان بۆ دەستەبەر دەکات. سەدان کەس کوژران، ئەوان یاساکانیان پێشێل کرد. ڕێگە بە خەڵک نادەن هەناسەیەک بدەن و خۆیان ڕێکبخەن. لە زانکۆکاندا، لە شوێنە مەدەنییەکانی کۆمەڵگەدا، ئەوەی بیر و بۆچووین خۆی باس بکات دەیهاوێژنە زیندان.

چەندین ساڵە لە شوێنەکانی وەک جۆلەمێرگ و وان، ڕێپێوان و کۆبوونەوە و خۆپیشاندان قەدەغەکراوە. بەفەرمی وەک حاڵەتی باری نائاسایی ڕانەگەیەندراوە. بەڕ ێوەبەریی توندیشی تیادا ڕانگەیاندراوە. مافە یاساییەکان و یاسا ڕاگیراون. پارێزگار ڕاگەیاندراو لەسەر ڕاگەیاندراو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغە بەڕێوەدەچێت. بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە قەدەغەکە درێژ دەکرێتەوە. هیچ کەسێک لە دژی ئەوە ناڕەزایەتی دەرنابڕێت. تلیاک و ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی، سیخوڕی، ئاوارەیی و کۆچپێکردن بۆ شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا و هاندانی خەڵک بۆ ئەوەى ببنە جەردەوان، دەیانەوێت هەموو کەسێک بخەنە ناو تاوانەوە و بەرامبەر بە کوردان دوژمنایەتی دەکەن. ئەم دوژمنکارییە تەنیا کوشتنی کورد نییە، کاتێک مرۆڤ لە شاخەکان دەکوژن و کاتێک لە شارەکان دەیانکوژن، هەڵسەنگێنن، ئەوانەی لە شارەکاندا کوژراون زیاترن.

تۆ مرۆڤەکان ئالودەی تلیاک و ماددە هۆشبەرەکان دەکەیت و ئەوە بە مانای ئەوەیە تۆ دەیانکوژیت. ئەو کەسە چیتر ناتوانێت لە کۆمەڵگادا بژی، بەوەش لایەنی کۆمەڵایەتی لە دەست دەدات. کۆمەڵگا لەناودەبات و لە ناخەوە کۆمەڵگا هەڵدەوەشێنێت. تورکیا دەیەوێت ئەو کۆمەڵکوژییە بەم شێوەیە تەواو بکات. دەیەوێت کۆمەڵگەی کوردی و گەلی کورد بەکوشتن، هەژاری، دەرکردن، کۆچبەرکردنی زۆرەملێ، خۆبەدەستەوەدان، سەپاندنی ملخوارکردن، سیخوڕی، لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان لەناوببات.

 ئەو دەڵێت، با ئەوان پێکەوە نەبن، تاوەکو نەتوانن چاو لە ڕوخساری یەکتر بکەن. پەیوەندیی ئەخلاقی و هاوئاهەنگی و یەکگرتووی مرۆی، هاوکاری و گەڕان بەدوای هەق و دادپەروەری و ویژداندا هەموو ئەم شتانە هەڵدەوەشێننەوە و پوچ و بێکاریگەریان دەکات. لە ئێستادا دڵ و مێشک لە ئامانجی شەڕی دەروونیدا هەیە. ئەو مرۆڤانەی ویژدانیان کوێر بوو ناتوانن ڕاست و چەپی خۆیان جیا بکەنەوە، ناتوانن بە ڕوونی بیر بکەنەوە و بڕیاری ڕاست بدەن، بۆیە ئەوەندە درۆ دەکەن و ملیارەها دۆلار خەرج دەکەن تاوەکو کۆمەڵگا شتە ڕاستەکان نەبینێت و بە پێی شتە ڕاستەکان و هەق و دادپەروەری ڕەفتار نەکات.

له‌و بواره‌وه‌ توركیا كه‌وتووه‌ته‌ ناو وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ كوردان به‌ نه‌بوو دابنێیت، تۆ سه‌ركوتیان بكه‌یت، تۆ كۆمه‌ڵگای كوردان بێ ئیراده‌ بێڵیته‌وه‌ و له‌ ویژدان دایبماڵیت، تۆ سه‌رچاوه‌كانی بۆ شتی خراپ به‌كاربهێنیت، له‌سه‌ر ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ من له‌ دژی كوردانی به‌كاریده‌هێنم و تۆ چاو به‌سه‌ر كه‌سانی تاوانباردا بنوقێنیت، نه‌ كۆمه‌ڵگای توركیا و نه‌ هه‌بوونی كوردان به‌ ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه‌. هه‌مووی داده‌ڕزێت. ئه‌ردۆغان هه‌موو شوێنێك داده‌ڕزێنێت. له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و داخوران و داڕزان ده‌بات.
هه‌ندێك رێكخراوی كوردی وه‌ك په‌ده‌كه‌ بۆچی به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه‌ بێده‌نگن؟
له‌ناو كورداندا هاوكارانی وه‌ك په‌ده‌كه‌ هه‌یه‌. خۆی له‌ خۆیدا ئه‌مه‌ ده‌رد و ئێشێكه‌ به‌سه‌ر ئێشه‌كانه‌وه‌. ئێستا توركیا هه‌موو رۆژێك هێرشده‌كاته‌ سه‌ر باشوری كوردستان. فڕۆكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌ستێت فڕۆکەیەک ده‌نیشێته‌وه‌. توركیا پلانی 'هه‌رێمی پارێزراو' به‌ قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر كه‌ بۆ سوریا باسی ده‌كات، له‌ عێراق جێبه‌جێی ده‌كات. ده‌یه‌وێت سه‌رتاسه‌ری سنوور بخاته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه‌. به‌ده‌یان باره‌گای سه‌ربازی دروست كردووه‌. زێد و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ مه‌ده‌نییه‌كان داده‌ماڵێت و لێیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. په‌ده‌كه‌ رێگه‌ی پێده‌دات. په‌ده‌كه‌ش تاوانه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی په‌كه‌كه‌. هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر توركیا ناكات. ئه‌و هه‌مووه‌ كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن. پرسه‌نامه‌یه‌كیش بڵاوناكاته‌وه‌.
ده‌ڵێن 'ئۆپراسیۆنی په‌نجه‌ قوفڵ'. واته‌ ده‌یه‌وێت كوردان له‌ سنووره‌كاندا ئاسێ بكات، باكور و باشور له‌ یه‌ك داببڕێت و له‌وێ گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا له‌ناو ببات. ده‌ڵێت من قوفڵی ده‌كه‌م. له‌ راستیدا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وه‌ بكات، ده‌می بارزانی قوفڵ كردووه‌. سه‌رنج بده‌ن قوفڵی سه‌ره‌كی له‌ ده‌می بارزانی داوه‌. ده‌میان ناكرێته‌وه‌. له‌پێناو چاكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی كورددا وشه‌یه‌كیش ناڵێن. خۆیان لاڵ كردووه‌. هاوكات به‌ شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان توركیا له‌وێ سه‌ربخه‌ن، گۆڕه‌پانه‌كه‌ له‌ گه‌ریلا چۆڵ بكه‌ن، سه‌ركوتی بكه‌ن و ته‌واوی باشوری كوردستان راده‌ستی داگیركه‌ریی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست بكه‌ن.
ئێستاش چه‌ك ده‌داته‌ توركمانه‌كان. له‌ ناو توركمانه‌كاندا چه‌ندین ساڵه‌ كاری سیخوڕی ده‌كرێت. له‌ناو عێراق ئاژاوه‌ و پشێوی ده‌نێنه‌وه‌. ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كوردان سه‌ركوت بكه‌ین، رۆژئاوا پاكتاو بكه‌ین، زیاتر به‌ به‌هێزی له‌ باشور جێگیر ده‌بین، به‌ڵكوو بتوانن كه‌ركوك و موسڵ به‌ده‌ستبهێنن. لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وان به‌م جۆره‌یه‌. ئێستا ده‌رینابڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ پێویستی به‌ هێرشی داگیركاری هه‌یه‌. له‌و هێرشانه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌ون خۆی له‌ خۆیدا لێره‌ جێگیر ده‌بن. له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی توركمانه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌ركوك- موسڵدا ده‌گرن. سه‌ركرده‌ی فاشیسته‌كان ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت 'كه‌ركوك توركه‌'، هه‌بوونی كورد له‌وێ قه‌بوڵ ناكات. خۆ كه‌ركوكیان له‌ ده‌ست كوردان ده‌رهێنا. به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكی باشوره‌وه‌ له‌ قۆناغی به‌ناو ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێران رێككه‌وتن و كه‌ركوك و گه‌رمیانیان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ كورد وه‌رگرته‌وه‌. ئێستاش له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوك عه‌رب نیشته‌جێ ده‌كه‌ن. كوردان له‌وێ ده‌رده‌په‌ڕێنن. هه‌واڵی به‌م جۆره‌ زۆرجار بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.
له‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی جیهان توركیا راگه‌یه‌نراوی نه‌داوه‌ و نه‌یوتووه‌ كه‌ سته‌م له‌ كوردان ده‌كرێت. له‌ هیچ شوێنێك پشتیوانی له‌ كورد نه‌كردووه‌. له‌ هیچ پارچه‌یه‌ك. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی گه‌وره‌ترین دوژمنایه‌تی ده‌كات. له‌ دوژمنایه‌تیدا سه‌ركێشی و پێشه‌نگی ده‌كات. ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تان هه‌ر هه‌موویان، وڵاتانی دراوسێ به‌شداری پێبكات له‌ دوژمنایه‌تی كورد. ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆ ده‌چێت له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌ددا قسه‌ ده‌كات؟ چی پێ ده‌ڵێت؟ ئاخۆ ده‌ڵێت 'من په‌شیمانم، قه‌ره‌بوو ده‌كه‌مه‌وه‌. من كارگه‌كانی ئێوه‌م تاڵان كرد، شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی ئێوه‌م له‌ناوبرد، نه‌وتی ئێوه‌م تالان كرد. له‌ عه‌فرین دار و زه‌یتم تاڵان كرد. دڵته‌نگم؟ ' ئایا ده‌ڵێت، 'سوپاكه‌مان ده‌كشێته‌وه‌، كۆتایی به‌ داگیركاری ده‌هێنین، هه‌ڵه‌مان كرد، ئێمه‌ تێگه‌یشتین؟'. كارێكی به‌م جۆره‌ ناكات. ته‌نیا ده‌یه‌وێت بڵێت، "ئێمه‌ به‌و شێوازانه‌، به‌ هاوكاری ئه‌مریكا – روسیا ده‌ستمان به‌سه‌ر عه‌فرین، سه‌رێكانیدا گرت، به‌ڵام نه‌مانتوانی كۆتایی به‌ كوردان بهێنین، پاكتاویان بكه‌ین. هه‌رێمه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌سه‌ر پێوه‌ وه‌ستاون و خۆیان گرتووه‌. تۆ له‌ خوار و من له‌ سه‌ره‌وه‌ ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنین، پاكتاویان ده‌كه‌ین. بابه‌ته‌كانی تر ئه‌و پرسانه‌ن، كه‌ دواتر سات و سه‌ودایان له‌سه‌رده‌كه‌ین". ئه‌ردۆغان، داگیركاری تورك له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ بۆی بچن به‌ڵا له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. هه‌رگیز قسه‌ی باشی نه‌كردووه‌، به‌ یه‌كسانی و رێزداری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری، یاسا و هه‌بوونی گه‌لاندا نه‌كردووه‌. كاتێك هێزی هه‌بێت، ده‌یسه‌پێنێت، گوشار ده‌كات. له‌ كاتی داگیركردنی عه‌فرین و سه‌رێكانیدا كۆمكاری عه‌ره‌بی ره‌خنه‌ی له‌ توركیا گرت، داگیركاریی شه‌رمه‌زار كرد. ئه‌ردۆغان به‌ له‌خۆباییبوونه‌وه‌ قسه‌ی كرد، سوكایه‌تی به‌ عه‌ره‌به‌كان كرد، وتی هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌. وتی، " هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بخه‌یته‌ سه‌ر یه‌ك نابنه‌ توركیایه‌ك".
ئه‌وه‌ قسه‌یه‌ك نییه‌ هه‌ر له‌ به‌رخۆیه‌وه‌ كردبێتی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوویه‌ك نییه‌. ده‌یان ساڵه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات. میكانیزمی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. چه‌ك و سوپای خستووه‌ته‌ ده‌ستی خۆیه‌وه‌ و توندوتیژی، به‌سه‌ربازگه‌كردن، زۆرداری له‌ جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌. چه‌ته‌كانی به‌ده‌وری خۆیه‌وه‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ جیهاندا بڵاویان ده‌كاته‌وه‌. توركیا ئێستا ناوه‌ندی تیرۆریزمی جیهانه‌. توركیا ئێستا ناوه‌ندی تیرۆریزمی جیهانه‌. سه‌رچاوه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ندی، پاره‌داركردن، په‌روه‌رده‌، حه‌شارگه‌گان هه‌موو له‌ توركیادا ئه‌نجام ده‌درێن. گروپه‌ چه‌كداره‌كان، چه‌ته‌ تیرۆریسته‌كانی داعش، ئه‌لنوسره‌، هه‌روه‌ها گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئاسیاوه‌ به‌كارهێنراون كه‌ ناتوانن خۆیان له‌ هیچ وڵاتێكدا بشارنه‌وه‌. توركیا ناتوانێت بڵێت ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ خۆیان له‌ سوریادا ده‌شارنه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن له‌ سوریادا بمێننه‌وه‌. نه‌ هه‌رێمه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، نه‌ به‌شار ئه‌سه‌د قبوڵی ناكه‌ن. له‌ دژیان ده‌جه‌نگن. له‌و ناوچانه‌ی كه‌ توركیا داگیریكردوون خۆیان ده‌شارنه‌وه‌. توركیا میواندارییان ده‌كات و ده‌یانحه‌وێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ بژارده‌یه‌كه‌. به‌ هه‌ڵه‌ هیچ شتێك نه‌كراوه‌. ناوخۆی توركیا پڕ بووه‌، دیارنییه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ چی ده‌كه‌ن.
دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر رۆژئاوا، له‌ گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی دیپلۆماسیه‌كی به‌و جۆره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌وڵه‌تی تورك له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ هاوبه‌ش بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌. ئێوه‌ ئه‌مه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
توركیا له‌گه‌ڵ پوتین، له‌گه‌ڵ ئێران دیدار سازده‌كات. هه‌وڵ ده‌دات له‌ دژی په‌كه‌كه‌ هاوپه‌یمان بۆ خۆی دروست بكات. بۆ روخاندن و له‌ناوبردنی رۆژئاوا، پشتیوانی ده‌وێت. ده‌یه‌وێت پلانی نوێی داگیركاری له‌گه‌ڵ ئه‌وان جێبه‌جێ بكات. به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌ راگه‌یاندندا، له‌ ناو رای گشتییدا هه‌رگیز باسی نوسرا ناكات. ئاشكرای ناكات كه‌ بۆ چی له‌ ئیدلب سوپای توركیا ئه‌وان ده‌پارێزێت. پوتین وتی، 'ئێمه‌ پێكه‌وه‌ له‌ دژی تیرۆریزم تێده‌كۆشین، پاكی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین'، ئه‌و كاته‌ ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد. به‌ڵام تاكه‌ شت كه‌ ئه‌ردۆغان لێی تێده‌گات كورده‌، یه‌په‌گه‌یه‌، قه‌سه‌ده‌یه‌. هه‌رگیز ناوی چه‌ته‌كانی وه‌ك نوسره‌ی به‌ زماندا نه‌هات.
ده‌ڵێت به‌ جیهان راده‌گه‌یه‌نم، گوایه‌ به‌ قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر له‌ سنوری سوریا 'ناوچه‌ی پارێزراو'ی راگه‌یاندوه‌. گوایه‌ كۆنتڕۆڵی ده‌كات. له‌وێ كورد نه‌مێنێت 'تیرۆریست' نامێنێت. مه‌به‌ستی له‌و قسه‌یه‌ش كورده‌. ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ عه‌فرین تیرۆریست هه‌بێت، ئه‌وه‌ چه‌ته‌كانی ئه‌ون كه‌ له‌ خۆی گرتوون. بۆچی ناهێڵێت كورد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان؟ خاكی خۆیانه‌، موڵكی خۆیانه‌، تاپۆیان هه‌یه‌. دار، دارستانه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن. چه‌ند ساڵه‌ عه‌فرین بووه‌ته‌ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و تاڵانكاری. له‌و هه‌رێمانه‌ی توركیا داگیری كردوون كورد ناتوانێت بژی. هێزی به‌ره‌ڵا و بێسه‌رووبه‌ری له‌ خۆی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك په‌لاماری گه‌ل ده‌ده‌ن. كاتێك زۆری بۆدێت ده‌ڵێت' من رێڕه‌وی تیرۆر له‌ناو ده‌به‌م نه‌ك كورد' بۆچی به‌رده‌وام كورد وه‌ك تیرۆریست نیشان ده‌دات؟ بۆچی هه‌رگیز تیرۆری توركیا نابینرێت، ئاخۆ تیرۆری توركیا ره‌وایه‌؟ وڵاتانی جیاجیای داگیركردووه‌، هه‌وڵ ده‌دات به‌ زۆره‌ملێ دانیشتووانه‌كه‌ی پرش و بڵاوبكاته‌وه‌ و به‌ دڵی خۆی دانیشتووی دیكه‌ی تێدا جێگیر بكات.
به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا سته‌م ده‌كات. ئه‌وه‌ش له‌ ژێر ناوی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕوو. دوای سات و سه‌ودای شاراوه‌ له‌گه‌ڵ روسیا و ناتۆ، ئێستاش به‌ رژێم ده‌ڵێت، 'ئێمه‌ رێكده‌كه‌ویت، پێكه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ كوردان پاكده‌كه‌ینه‌وه‌ و دواتر له‌ سه‌ر كێشه‌كانی تر رێكده‌كه‌وین'. بێگومان ئه‌و چه‌تانه‌ی به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌ له‌ ده‌وری خۆی كۆیكردوونه‌ته‌وه‌، وه‌ك ئه‌سبی ترۆڤی وان. ئه‌وان به‌ كوشت ده‌دات، ئه‌وانه‌ هان ده‌دات بۆ پێشه‌وه‌ و به‌و جۆره‌ سوریا داگیر ده‌كات. ناتوانێت كوژرانی سه‌ربازه‌كان له‌به‌ر چاو بگرێت، توركیا ناتوانێت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه‌ بێگومان ئه‌وه‌ بابه‌تێكی گه‌وره‌یه‌. به‌و شتانه‌ی له‌ توركیا رووده‌ده‌ن نازانن، ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت سیاسه‌ت بكات، به‌ڵام هه‌رهه‌موویان هاوبه‌شی تاوانن. له‌ سه‌دا ٩٠ی راگه‌یاندنی توركیا به‌ده‌ست ئاكه‌په‌وه‌یه‌. ئێستا له‌ چیاكان ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز ده‌مرن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ زۆر به‌ كه‌می بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌. كۆمه‌ڵگای توركیا به‌دواداچون بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ كوردییه‌كان ناكات، هه‌ر بۆیه‌ ئاگاداری دۆخه‌كه‌ نییه‌. به‌شێك له‌وانه‌ی به‌دواداچوون بۆ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن ئاگایان له‌و دۆخه‌یه‌. به‌ڵام پرسی كورد بووه‌ته‌ هه‌ستیاری ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا.
ده‌یه‌وێت بڵێت، یاسا و دادپه‌روه‌ری بخه‌نه‌ لایه‌ك، كوردان سه‌ركوت بكه‌ن، به‌ ناوی لائیكی و ئازادی په‌رده‌پۆشی بكه‌ن. خۆی له‌ خۆیدا جیهان فێری دووڕوویه‌كی به‌و چه‌شنه‌ بووه‌. جه‌هه‌په‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان به‌رهه‌ڵستی ده‌كات. خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌كات، له‌گه‌ڵ شه‌ش پارتیدا رێككه‌وتنی هه‌یه‌. پرسه‌كانی ئابوری، هه‌ڵاوسان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. بۆ نمونه‌، هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر مامۆستایانی شه‌رمه‌زار كرد، خاوه‌نداری لێیان كرد، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه‌ كورد بێت، بێده‌نگ ده‌بن. له‌ توركیا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌، هه‌لیكۆپته‌ر نییه‌، قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێنن. به‌ڵام له‌ كوردستان دارستانه‌كان ده‌سوتێنن، له‌ به‌ستا، له‌ عه‌فرین ملیۆنان داریان بڕدرانه‌وه‌. رۆژانه‌ به‌ فڕۆكه‌ بۆردومان باشوری كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام یه‌ك قسه‌ش ناكه‌ن.
وته‌ی 'ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كۆده‌بینه‌وه‌'

تورکیا لە زاخۆ بۆردومانی ئەنجامدا. ٩ منداڵ و مەدەنی عەرەب ژیانیان لەدەستدا. لە عێراقدا ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە. ئەردۆغان بە روخسارە دروزنانە نەریتیەکەیەوە چاوی بڕیە چاوی هەموو کەس و وتی، 'من نەمکردووە'. نکۆڵی لەتاوانەکە کرا. بەڵام ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی جەهەپەش لەناویاندا نەیانوت، 'بۆچی وادەکەین. کۆتاییەکەی چی دەبێت، بۆ جی لە دژی کوردان وڵاتانی دراوسێمان کردووەتە گۆڕەپانی شەر. ئێمە دەچین و دێین'. کلیچدارئوغڵو دەڵێت، 'ئێمە لەگەڵ بەشار ئەسەد دیدار ئەنجام دەدەین، لەگەڵ دراوسێکاندا دیدار ئەنجام دەدەین. بە دەهۆڵ و زوڕنا سورییەکان دەنێرینەوە'. باشە تۆ چۆن دەیاننێریتەوە. تۆ کۆتایی بە دەستوەردان لە وڵاتی دراوسێت بهێنە. ئەو کاتە تۆ دوژمنایەتی نەکەی، سوپاکەت بکشێنەوە. تۆ لەوێ لە دژی دەیان هەزار مرۆڤ لە دژی سوپای دیمەشق بە ناوی 'سوپای نیشتمانی سوریا' سوپایەکی ترت دروست کردووە. چەند ناوچەیەکت داگیرکردووە. دواتریش بێیت و بڵێیت پەنابەرانی سوریا بارن بەسەرمانەوە. بەو واتایە دێت؛ ئەردۆغان ئەوانی بەکارهێنا، بەڵام کارەکە زۆری خایاند، نەیتوانی بگاتە ئەنجام، نەیتوانی ئەسەد بڕوخێنێت. ئێستاش بیانخەینە سەر ئەسەد و بگەڕینەوە، بابەتەکە چارەسەر دەبێت.

دۆخی پەنابەرانی سوریا بە هەڕەشەی داگیرکاری جارێکیتر کەوتەوە بەرباس. ئاخۆ پەنابەر کاریگەرییەکی چۆن دەکەنە سەر هاوسەنگی ناوخۆیی و دەرەکی لە تورکیا؟

ئێستا کاریگەری دەکاتە سەر هاوکێشە ناوخۆییەکان. دەڵێن نزیکەی ملیۆنێک پەنابەری سوری مافی هاووڵاتیبوونیان پێدراوە. دەیانەوێت ئەوان لە هاوکێشەکانی سیاسەتی ناوخۆدا بەکاربهێنن. گوایە سورییەکانیان گرتووەتەخۆ. ئەوە هەمووی بۆ مەبەستی سیاسی بوو. کۆمەڵکای عەرەبی زۆر بچوک کرایەوە، وەک هێزێکی هەرزان و دەستی کار بەکارهێنران. لە هیچ شوێنێک نیشتەجێ نەکران. مافە کۆمەڵایەتیەکانیان پێنەدرا. پرش و بڵاویان کردنەوە و لە خراپترین کارەکاندا بەکارهێنران. هەندێکیان دانیان بەوەدانا. ئەگەر ئەو دەستی کارە هەرزانە بڕوات ئابووریی تورکیا تووشی کێشە و دژواری دەبێت. لەبەرامبەر ئەوروپاش کردییە بابەتێکی مامەڵە و سەودا. وای لە وڵاتانی ئەوروپی کرد کە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ، شەڕ، کۆمەڵکوژی، دەستدرێژییەکانی تورکیا بێدەنگ بن. تورکیا بۆ ئەوەی ببوایە بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، دەبوایە پێودانگەکانی کۆپێنهاگنی جێبەجێ بکردایە. ئێستا بەپێچەوانەی ئەوە دەکات.

ژ. ت / هـ . ب