کۆنگرا ستار: پێویستە حساب لە دەوڵەتی تورک بپرسین

کۆنگرا ستار، لەبارەی شەهیدکردنی فەرهاد شبلی و ٣ هەڤاڵی دیکەی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک لە کەلار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، پێویستە حساب لە دەوڵەتی تورک بپرسن.

لە ١٧ی حوزەیراندا لە ناوچەی کەلاری سلێمانی لە ئەنجامی هێرشی درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، فەرهاد شبلی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ٣ هەڤاڵی شەهید بوون. کۆنگڕا ستار لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆنگرا ستار رایگەیاند کە رۆژی ١٧ی حوزەیران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە پارێزگای سلێمانی باشوری کوردستان ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنی کردە ئامانج. لە ئەنجامدا فەرهاد شبلی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هاوڕێکانی شەهید بوون.

کۆنگرا ستار باسی ئەوەی کرد کە یەکەمجار نییە دەوڵەتی داگیرکەری تورک مەدەنیەکان دەکاتە ئامانج و وتی، " جیهان لە بەرانبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگە. ئامانج و بیانوی درۆیە کە میساقی میلی و عوسمانی تێکشکاو زیندوو بکاتەوە و پرۆژەی برایەتی گەلان و نەتەوەی دیموکراتی شکست پێبهێنێت.

وتیش، " بەم شێوەیە هەموو رێکەوتن و پەیمانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات. دەوڵەتی تورک لەدژی گەلانی هەرێمەکە، کورد، عەرەب، سوریانی و ئەرمەن کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات."

کۆنگرەی ستار لە راگەیەنراوەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەموو هێزە نێودەوڵەتیەکان، ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییەکان کرد کە ئەرکی یاسای و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن، رێگری لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بگرن و حساب لە هەر کەسێک بپرسن کە فەرهاد شبلی کردووەتە ئامانج.

لە کۆتاییدا داوا لە حکومەتی باشوری کوردستان لەبارەی پێشێلکاریەکانی باشوری کوردستان لە ریگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە ئامانجگرتنی وڵاتپارێزانی، لێپرسینەوە بکات و لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا تۆمار بکات.

ف.ق