'لەدژی داگیرکەری پێویستە یەکبگرین'

حەسەن یوسف مەلا حسێن کە لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا لەنێو پەدەکەدا پێشمەرگایەتی کردووە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازی یەکگرتنی کرد و وتی، "ئەگەر یەکبگرین دەوڵەتی تورک ناتوانێت خۆی لەبەرانبەرمان رابگرێت."

هەڵوێستی دژی هێرشی داگیرکەری تورک و هێرشی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ بۆ سەر باشوری کوردستان بەردەوامە و رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت. هێزەکانی سەر بە پەدەکەش جموجووڵەکانی بۆ نێوچەکانی گەریلا زیادی کردووە کە ئەو شوێنانە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەکرێنە ئامانج.

پێشمەرگە دێرینەکانیش بەهۆی جموجووڵی هێزەکانی پەدەکەوە، ئەو پارتە رەخنە دەکەن و دەڵێن، 'خۆت لە شەڕی دژی پەکەکە دوور بگرە'. هەندێک لە پێشمەرگەکان رایانگەیاند، 'ئەگەر گولە بە خۆمانەوە بنێین، گولە بە پەکەکەوە نانێین' و دەستیان لە چەکەکانیان بەردا. لە رۆژئاوای کوردستان هەندێک کەس پێشتر بۆ پەدەکە پێشمەرگایەتیان کردبوو. یەکێک لەوانەش حەسەن یوسف مەلا حسێنە کە خەڵکی گوندی گراسۆری رۆژئاوای کوردستانە.

مەلا حسێن دەڵێت، لە ساڵەکانی ٩٠ دا، ٥ ساڵ لە هەرێمی زاخۆ پێشمەرگایەتی کردووە و وتی، "دەوڵەتی تورک لە سوریا، عێراق و باکوری کوردستان و لە باشوری کوردستان دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات. پێویستە ئێمە رێگە نەدەینە دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و براکانمان بکوژێت."

مەلا یوسف وتی، "ئەگەر دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە پێشمەرگە بۆردومان بکات و پێشمەرگە شەهید بکات، پێشمەرگەش پێویستە لەدژی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە. دەوڵەتی تورک باخ و باخچەی گەل بۆردومان دەکات. بەهۆی بۆردومانەوە گوندەکانی سەر سنور زیانیان بەردەکەوێت. ئەگەر ماڵی منیش لەوێ بێت، دەوڵەتی تورک بۆردومان دەکات و دەمکوژێت. دەوڵەتی تورک بە بیانووی پەکەکە، گەل بۆردومان دەکات."

مەلا حەسەن ئاماژەی بەوەدا کە لەدژی داگیرکەری تورک پێویستە یەکبگرین و وتی، "بۆئەوەی رێگری لە داگیرکەری تورک بکرێت، پێویستە یەکبگرین. ئەگەر یەکێتی خۆمان بەهیز بکەین، کەس ناتوانێت لەبەردەممان بوەستێتەوە. ئەگەر یەکنەگرین هەموو شتێکمان بەسەر دەهێنن. پێویستە لەنیوان ئێمە و پەکەکەدا شەڕی براکوژی دروست نەبێت. پەکەکە و پێشمەرگە کوردن و برانە. پێویستە دەوڵەتی تورک خاکەکەمان داگیر نەکات. ئەگەر یەکێتی نێوانمان بەهێز بکەین، کەس ناتوانێت لەبەرانبەرمان بوەستێتەوە."

ف.ق