'کرێکارانیش ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپەیان ناوێت'

عوسمان ئونەی بەڕێوبەری سەندیکای شۆڕشگێڕی کرێکارانی ئاوەدانی و بیناسازی و ڕێگاوبان (دیسک) وتی: "وەک هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگا، کرێکارانی ئاوەدانیش چیتر ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان ناوێت".

عوسمان ئونەی بەڕێوبەری سەندیکای شۆڕشگێڕی کرێکارانی ئاوەدانی و بیناسازی و ڕێگاوبان (دیسک) وتی: "وەک هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگا، کرێکارانی ئاوەدانیش چیتر ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان ناوێت".

عوسمان ئونەی بەڕێوبەری سەندیکای شۆڕشگێڕی کرێکارانی ئاوەدانی و بیناسازی و ڕێگاوبان (دیسک) ڕایگەیاند، ئەوان لە کاتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەدا لەژێر فشارێکی زۆردا بوون و کاتێکیش مافەکانیان پێشێل کراوە دەوڵەت چاوی خۆی لەو پێشێلکارییە کوێر کردووە.

 ئونەی ڕاشیگەیاند، بەپێی بەیاننامەی ئەنجومەنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران (ÎSÎG)، ساڵانە ٢ هەزار کارێکار بەهۆی تاوانەکانی کارەوە گیان لە دەست دەدەن. وتیشی: "سەدا ٣٥ ئەو کرێکارانەش کرێکاری کەرتی ئاوەدانکردنەوەن. ئەو کرێکارانە لە سیستەمی کاری بەڵێندەرە ناسەرەکییەکاندا کار دەکەن. سەرباری ئەوەی ٢ جار ڕێنمایی گشتی لەو بوارەدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو ڕێنمایانە کار بە کرێکاران ناکرێت. کاتێکیش ئێمە دەڵێین، ئێوە تاوان ئەنجام دەدەن، ئەو بەڵێندەرە لاوەکیانە دەڵێن، وەزارەت لەم بابەتە ئاگادارە".

ئونەی ئەوەشی وت، ئەو کرێکارانەی دەنگیان بە ئاکەپە داوە و دواتر نەفرەتیان لە ئاکەپە کردووە. ئونەی باسی لەوەکرد، زۆربەی کرێکاران لە کوردستانەوە هاتوون و وتی: "لە کوردستان ئەوانەی مافی ژیانیان نییە، زۆربەیان کرێکاری دەکەن. یان دەبێت ببن بە جەردەوان و جاش، یان دەبێت بە کەرامەتی خۆیان کار بکەن. بەشێکی زۆری کرێکاران خەڵکی کوردستانن، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا هەدەپە پاسی بۆ دابینکردبوون و ئەوانیش ڕۆیشتبوون بۆ بنکەکانی دەنگدان و دەنگیان دابوو.

وەک هەموو بەشێکی کۆمەڵگا، کرێکارانی ئاوەدانی و بیناسازی چیتر ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپەیان ناوێت. هەڵوێستیان ڕوونە. کرێکارانی ئاکەپەش لە دۆخەکە نیگەرانن و لە ئاکەپە دوور دەکەونەوە. من ئەو کرێکارانەم بینیوە، کە نەفرەت لە خۆیان دەکەن بۆ دەنگیان بە ئاکەپە داوە. کرێکاران دەیانەوێت ئاکەپە بڕوات و لە جیاتی ئاکەپە کەسانی لایەنگری زەحمەتکیشان و ڕەنجدەران، ئاشتی،  دیموکراسی و ئازادی بێن".

ژ.ت