باشاران: پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێتەوە

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە وتی، " پێویستە یەکێتی و پشتگیری خۆمان فراوان بکەین. پێویستە رێگە بە عەبدوڵلا ئۆجالان بدرێت قسە بکات."

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ دیاریکردنی هێڵی تێکۆشانی سەردەمی نوێ، لەبارەی هاوپەیمانی دیموکراتی، هێرشەکان لەسەر دەستکەوتەکان، گۆشەگیری ئیمڕالی، دۆخی زیندانیانی نەخۆش، پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکان و ٨ی ئازار کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپەش بەشداری لە کۆبونەوەکەدا کرد و ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەسەرەتادا قسەی کرد.

باشاران ئاماژەی بە دۆخی زیندانیانی نەخۆش کرد وتی، " دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە کردەوەکانی ساڵی ١٩٨٠ کەمتر نییە. لە زیندانەکان مرۆڤەکان گیان لەدەست دەدەن. دەسەڵات لەدژی زیندانیانی نەخۆش یاسای دوژمنایەتی پەیڕەو دەکات."

گۆشەیری لە ئیمڕالی

باشاران رایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ماوەیەکی درێژە لەژێر گۆشەگیریدایە و وتی، " گۆشەگیری نیشانەی ئەوەیە کە چۆن لە کێشەی کورد نزیک دەبنەوە. دەسەڵات دوای ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ مەهەپە هاوپەیمانی بەست و چارەسەری دیموکراتی کێشەی کوردی وەلانا. بە شەڕ، ڕەتکردنەوە و سیاسەتی تواندنەوە ویستی کێشەکە چارەسەر بکات. گۆشەیری قوڵتر کراوەتەوە. ماوەیەکی زۆر لەگەڵ هەموو بانگەوازیەکانیش رێگە نادرێت کە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا ئەنجام بدرێت. دەسەڵات بە زیادکردنی ئاستی نەتەوەپەرستی هەوڵ دەدات بە گۆشەگیری لەسەر پێ بمێنێتەوە. بەو قسانەی سەر بەڕێز ئۆجالان هەوڵی دروستکردنی ئاڵۆزی دەدەن.

مادەم بەڕێز ئۆجالان خاوەن قسەیە، ئەوکاتە پێویستە رێگەی پێبدرێت کە قسە بکات. دەسەڵات گۆشەگیری کردووەتە ئامێرێکی شەڕی دەروونی. هەم ئێمە و هەم پارێزەران بانگەوازمان کرد. وتمان کە پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە. دەسەڵات بۆ قوڵکردنی سیاسەتی خۆی هەوڵ دەدات ئاڵۆزی دروست بکات لەنێو گەلدا. لەمکاتەدا ئێمە دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە. گۆشەگیری بە تەنها لەسەر بەڕێ ئۆجالان نییە، لەسەر هەموو کۆمەڵگایە. بە گۆشەگیری توندوتیکی سەر ژن زیاد بووە و شەڕێکی گەورە بەسەر ژندا دەسەپێنرێت."

٨ی ئازار

ئایشە ئاجار باشاران ئاماژەی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان کرد و وتی، " یەکێک لەو رۆژانەی کە عەقڵیەتی پیاوسالاری لێی دەترسێت ٨ی ئازارە کە ئێمە تێیدا کۆدەبینەوە. ئێمەی ژن لە گۆڕەپانەکان لە دەوری یەکتری کۆدەبینەوە. پێویستە هاوپەیمانی و پشتگیری ژنان فراوانتر بکەین."

ف.ق