هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئەورووپا
پڕۆسەی ٢٧ی شوبات بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، لە باشوور بە مەڕاسیمی سووتاندنی چەکەکان دەربازی قۆناغێکی یەکلاکەرەوە بوو.
هاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) نوێنەرانی ڕێکخستنی کوردی لە تارواگە زوبەیدە زومروت و ئەنگین سەڤەر، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لەناوبردنی چەک لە لایەن گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و چاوەڕوانییەکانیان لە دەوڵەتانی ئەورووپا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.
زوبەیدە زومروت لە سەرەتای قسەکانییدا گوتی: "وەک ژنێکی کورد بەڕاستی زۆر هەستیار بووم. لەگەڵ ئەم تێکۆشانەدا ناسنامەی خۆم، ناسنامەی ژنم ناسی. لەگەڵ ئەم تێکۆشانەدا هەوڵمدا هەبوونی خۆم بپارێزم. هەربۆیە بیستنی دەنگی ڕێبەرێتی هەستێکی وەهایە دەرنابڕێت. وەک دەڵێن؛ کەشی جەژن بوو."
ئەنگین سەڤەر لە سەرەتای قسەکانییدا گوتی: "چاوەکانم بۆ ئەم تێکۆشانە کردەوە. وەک چۆن لە دڵی هەموو منداڵێکدا قارەمانێک هەیە؛ لە دڵی هەموو کوردێکدا پاڵەوانێکی گەریلا هەیە. گەریلا بۆ گەلی کورد، بۆ منداڵی کورد، بۆ ژنی کورد قارەمانە. هەمووکەسێک گەریلا وەک پێشەنگێک، وەک ڕێبازێکی ژیان دەبینن.
چەک ئامرازێکی ڕەوای تێکۆشان بوو کورد بۆ هەبوون، شوناسی، زمان و ژیان بە شێوەیەکی ئازاد لە زێدی خۆییدا هەڵیگرتبوو. ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ڕاگەیاندراوەکانییدا ئەمەی دەربڕیوە. لەم کاتەدا بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ، بینینی وێنەکەی، بانگەوازەکەی بۆ گەل بە دەنگی خۆی، جۆش و خرۆشێکی زۆر مەزنی ئافراند."
لەسەر ڕۆڵی ئەورووپا لە پڕۆسەکەدا زوبەیدە زومروت گوتی: "بێگومان ڕۆڵی ئەورووپا گرنگە. بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت ئەورووپا ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات. دەبێت ئەورووپا ڕاستەوخۆ بەشداری پرسەکە ببێت و بۆ چارەسەری ڕۆڵ بگێڕێت. ئەگەر ئەورووپا لەم پرسەدا ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات، ئەم پرسە زۆر درێژەناکێشێت."
ئەنگین سەڤەر ئاماژەی بەوەدا ساڵانێکە ئەورووپا هاوکاری ئابووری، سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسی دەوڵەتی تورک دەکات و گوتی: "دەوڵەتی تورک وەک ئەندامی ناتۆ لەگەڵ دەوڵەتان خەبات دەکات و پێکەوە بڕیار دەدەن. هەربۆیە دەتوانن بڕیاری وەها بدەن کە کاریگەری لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکەن."
لەسەر ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی کوردی لەم پڕۆسەیەدا زوبەیدە زومرت گوتی: "ئەم پڕۆسەیە بە ڕێکخستنکراوە، تێکۆشان بەردەوامە. ئەمە سەرەتایە. ناوی: بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی لە خۆ بارکردوە. هەربۆیە دانیشتووانی کورد لە ئەورووپا لەم پرسەدا دەبێت لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک تێکۆشانەکانیان بە ڕێکخستن بکەن. جگە لەمەش بۆ پاراستنی زمان، کەلتوور دەبێت خۆی بە ڕێکخستن بکات. لە ژێر چەتری کەجەدەکە-ئە کۆنفیدراسیۆنمان هەیە. هەربۆیە دەبێت ئەم پێکهاتە فراوانتر و بەهێزتر بکرێت."
ئەنگین سەڤەر ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە چوونە نێو پڕۆسەی گۆڕان و گۆڕانکارییەوە و گوتی: "لە ڕێبازی پشووماندا کار بۆ پشتگیری تێکۆشان و زەمینەی سیاسی لە کورد کاری سەرەکیبوو، ئیدی خۆمان نە وەک پشتیوان بەڵکو وەک هەمان بنەڕەتی تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبینین. هەرلەبەر ئەمەش کارەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ساڵان ئەنجامی دەدەین زیاتر فراوان دەکەین و دەیگۆڕین بۆ دامەزراوەیەکی بەرفراوان."
ئەنگین سەڤەر ئاماژەی بەوەدا لە نێو ئەو وڵات و کۆمەڵگانەی تێیدان تۆڕێکی تێکۆشان بونیات دەنێن پێکەوە ژیان بە بنەما بگرێت، بە زمان، دیلپۆماسی، کەلتوور و شوناسی خۆیان بەردەوام دەبن و گوتی: "لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانمان، بە ڕۆحی سەفەربەری لەم پڕۆسەیەدا کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دی دێنین."