لە شاری لاری ئەڵمانیا بۆ دوو برای شەهید، شوکرو ناس (ڕێناس) و حوزنی ناس (چیا) کە لەکاتی جیاواز شەهیدبوون، مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. پاش خولەکێک وەستانی بۆ گیانی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، وتەی دەسپێک لەلایەن ساڵەح هەزەخ پێشکەشکرا.
دواتر لەسەر ناوی بنەماڵەی دوو شەهیدەکە، محەمەد ناس قسەی کرد و بەڵێنی دڵسۆزی بۆ ڕێبەرێتی دووپاتکردەوە.
لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لوقمان جزیر ڕایگەیاند ئەو پرۆسەیەی بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، بەرپرسیارێتی مەزن کەوتە سەر شانی بنەماڵەی شەهیدان، بە خاوەنداری لە شەهیدان بەشداری ڕاستەقینە لە پرۆسەکە دێتەدی.
پاشان سیاسەتمەدار کەمال ئاکتاش گوتی: "بەرانبەر ئەم برایانەی کە ژیانێکی شکۆداریان کردە دیاری بۆ گەلی کورد، دەبێت هەمووان هەڵوێستێک لەئاستی ئەم شکۆیەدا نیشان بدەن".
ئاکتاش ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەنگی داوەتەوە، بەرانبەر ئەم شەڕەی هەوڵی قووڵکردنەوەی دەدرێت، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت گەلی کورد، ئیلهامبەخشی چارەسەرە.
ئاکتاش جەختی کردەوە، هەرگیز گەلی کورد بەبێ خۆپاراستن ناهێڵرێتەوە. بانگەوازی لە هەمووان کرد بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن.
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.