بە دیمەن

هێرشەکانی دەوڵەتی لە فرایبۆرگ و ڤییەنا شەرمەزارکرا

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمایی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا و ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە دوو گربوونەوەی جیاواز شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی کۆنسەی ژنانی کورد_ کەجەدەکە_ئە کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان ئەنجامدا، درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوی چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، سەرەڕای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، دەوڵەتی تورک شەڕ قووڵتر دەکاتەوە. دووپاتکرایەوە، لە شەڕ و ئاشتییشدا، گەلی کورد هەر ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەریلا بەبنەما دەگرێت.

لە ڤییەنا بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا

بەهەمانشێوە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، بە پێشەنگایەتی دەم‌کورد ڕێپێوانی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ئاڤێستا، نورجان گولەریوز ڕایگەیاند ئەم هێرشانە تەنها دژی گەریلاکانی ئازادی نییە، بەڵکو تاوانە دژی هەموو مرۆڤایەتی، گوتی: "دەوڵەتی تورک چەمکی شەڕی تایبەت بۆ نەهێشتنی هیوای چارەسەر و ئاشتی جێبەجێ دەکات. بەکارهێنانی چەکی کیمایی تاوانی جەنگە و هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی. بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین دژی ئەم تاوانانەی جەنگ، دەنگ هەڵبڕن".

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە، هەروەها ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.