هێرشی سەر خێزانە کوردەکە لە هانۆڤەر شەرمەزار کرا
هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی، لە هانۆڤەر شەرمەزار کرا.
هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی، لە هانۆڤەر شەرمەزار کرا.
ئەنجوومەنی ژنانی ڕوناهی، لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، دەربارەی هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە ١٣ـی تەمموز لە ناوچەی بایرام پاشای ئیستەنبوڵ بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی، چالاکییەکی شەرمەزارکردنی ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، ڕاگەیاندرا هێرشی دڕندانەی هێزەکانی دەوڵەت بۆ سەر ژنێکی دووگیانی کورد، تەنها ڕووداوێکی توندوتیژی نییە، بەڵکو تاوانێکە دژی گەلان و دایکایەتی و مرۆڤایەتی.
هەروەها دووپاتکرایەوە، ئەم کارە نایاساییە نیشاندەری دوژمنایەتیی سیستەماتیکە دژی ژنان و کوردان، بەتایبەت جەستەی ژنان کراوەتە ئامانج، گوترا: "ئێمەی ژنان بێدەنگ نابین. چونکە جەستەی هەر ژنێک ئازار بدرێت، دڵی هەموومان دەئێشێت. دەبێت لێپرسینەوە لەم هێرشە بۆ سەر کوردان و ژنان بکرێت".