کۆنگرەی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە پایتەختی سوێد بەڕێوەچوو

١٤هەمین کۆنگرەی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی رێکخستنەکانی لە پایتەختی سوێد بەڕێوەچوو.

 ١٤هەمین کۆنگرەی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک بەئامادەبوونی نوێنەرانی رێکخستنەکانی لە پایتەختی سوێد بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی رێگای ئازادی دەستی پێکرد و گرنگی هەلومەرجی بەهێزکردنی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەورووپا خرایەڕوو.

لەسەر ناوی دیوان بەرپرسیاری ناوندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک نەجەدەکە لە ئەسکاندناڤیا، دۆغان …. لە قسەکانی دا ، سەرەتا باسی لە پرۆسەی نوێ لە تورکیا کرد و ئاوڕێکی لە مێژووی تورکیا دایەوە و وتی: "ئێستا کە گۆڕانکاریەکی نوێ لە ئارادایە وێڕای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل کاریگەرییان هەیە، ڕێبەر ئاپۆش لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵی هەیە، ئەوەش بە ئاشکرا دیارە و پێگەی ڕۆژئاوا و ئەو دۆخەی ئەم دواییە بۆ کورد و گەلانی چەوساوە نموونەیەکی بەرچاوە."

دۆغان وتیشی: "دەوڵەتی تورکیا هەستی بە ڕۆڵ و قورسایی ڕێبەرایەتی کردووە و بۆیە لە دەرگای ئیمرالی دا، هەنگاوەکانی ئەم دواییە دوو لایەنە بەڵام لەلایەن دەوڵەتەوە بەپێی پێویست نەبووە، بەڵام پرۆسەی هەبوونی کوردی جارێکی دیکە کردە ڕۆژەڤی جیهانی و پاڵپشتی پرۆسەکەی بۆ کورد لەگەڵ خۆیدا هێنا."

ئاماژەی بەوەشدا، وەک چالاکانی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەوڵ دەدەین ببینە پاڵپشت بۆ پڕۆسەکە، لە کۆنگرەدا وەک نەجەدەکە خۆمان لە چوارچێوەی پڕۆسەکە دا نوێ دەکەینەوە.

دواتر وتاری سەرۆکی پارتی چەپی سوید کە ڕەوانە کۆنگرەکە کرابوو پێشکەش کرا، نوشیدا دادگۆستەر وێڕای پیرۆزبایی وتی: "وەک پارتی چەپی سوید پشتیوانی هەوڵەکانی چالاکانەی کوردان لە سوید دەکەن."

وتاری کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی پژاک لە لایەن ئەمیر بابەکرییەوە پێشکەش کرا و وتی: "پرۆسەکە ئەوە نیشان دەدات کە پێویستی کار و خەباتمان زیاتر پێشخەین بۆ ئەوەی ببینە پاڵپشت بۆ پرۆسەی نوێ کە لە تورکیا و کوردستان دەستی پێکردووە."

لە درێژەی کۆنگرەدا وتاری دەستپێشخەری کوردانی باشووری کوردستان لەلایەن نادیا کوردەوە پێشکەش کرا.

هەروەها کاروان سەعید لەسەر ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیش وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە پرۆسەی نوێ باشووری کوردستان و عێراقیش دەگرێتەوە.

وتاری کۆمیتەی کەژاری سوید لەلایەن شاناز ئەلیاسی و وتاری ژنانی سارا لە سوید لەلایەن عائیشە دیدارەوە پێشکەش کرا.

پاش وەرگرتنی بۆچوونی ژمارەیەک لە بەشداران، ڕاپۆرتی ساڵانەی کار و خەباتی نەجەدەکە خوێندراوە.

هەر لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی و هاوسەرۆکانی نەجەدەکە بە دەنگدان هەڵبژێدران.

جێگای ئاماژەیە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد، ناوەندێکی فەرمی و ڕێگەپێدراوە لە ئەسکەندەنافیا کە توانیویەتی لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری کوردانی تاراوگە لە یەکدی کۆبکاتەوە.