کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ چالاکی دژی هێرشەکانی سەر گەریلا

کەجەدەکە_ئە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئاگربەست "هەموو جۆرە" هێرشێک بۆ سە گەریلاکان درێژە پێ دەدات و بانگەواز لە کوردان و دۆستەکانیان دەکات، بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

کەجەدەکە_ئە دەبارەی هێرشەکانی سەر گەریلاکان، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سەرەڕای پرۆسەی ئاگربەست کە ١ ی ئادار ڕاگەیندرا، هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا بە سەختی بەردەوامە. هەرچەند گەریلاکانی ئازادیی ئاگربەست جێبەجێ دەکەن، سەنگەرەکان گەمارۆ دەدرێن و بە ئامانجی لەناوبردن هێرش دەکرێت".

هەروەها دەڵێت: "ئەم هێرشانە بە دژواریی بەرخۆدەرانی نێو تونێلەکان دەکەنە ئامانج بۆ لەناوبردنیان، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هێرشەکان گەیشتووین بە لوتکە.  ئامانجیان ئەوەیە، بە تەقەمەنی وێرانکەر و گازی کیمیایی و درۆنی پڕ لە تەقەمەنی، تونێلەکان بڕوخێنن و لەناوی ببەن.

بەم هێرشانە ئەو ئاشتییەی کە ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی بۆ دەدات و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دەکرێنە ئامانج، هەوڵی شکست‌پێ‌هێنانیان دەدرێت. ئەو زیهنیەتەی پەرە بە شەڕ و کۆمەڵکوژی دەدات، هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی ناناسێت. ئامانجیان تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە.

بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە هەموو لایەنگرانی ئاشتی و چارەسەر دەکەین، هەڵوێست نیشان بدەن و دڕندەیی سوپای تورک بوەستێنن کە دەیەوێت هەموو جۆرە چەکێک بەکاربهێنێت. هەروەها بانگەواز لە هەموو ڕێکخراوەکانمان و لایەنە ئاشتیخوازە دیموکراتیکەکان دەکەین، دژی دەوڵەتی تورک کە بە چەکی قەدەغەکراو و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە هێرشدەکاتە سەر مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ، چالاکی ئەنجام بدەن".